انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

دوستداران طبیعت از تهران و مهاباد تا بانه

ڕۆژی هەینی ۳ی مانگی گوڵانی ۹۵ی هەتاوی، گروپی کەژوانی پاژین و گروپی شاخەوانی ئەورازی مەهاباد، لە بەرنامەیێکی کەژوانی بۆ بناری چیای سورکێو و لە ڕۆژی زەوی پاکدا، هەستان بە خاوێن کردنەوەی بەشێک لە ژینگەی بناری سورکێو، لەو هەڵمەتەیا سەرەتا کەژوانان و ژینگەپارێزان دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی ئەو شوێنە دیاری کراوە و بە هیمەت و هاوکاری یەک ڕادەیێکی زۆر زبڵ و پاشماوەیان کۆ کردەوە و دیمەنێکی جوانیان لەو ناوچە نەخشاند.
پاشان لە شوێنێکی دیکە بە دەوری یەکدا کۆ بوونەوە و هەستان بە ئازاد کردنی سێ دانە سمۆرە کە لە لایان دوو ژینگە دۆستی تارانی بە ناوەکانی خانمی نیازی و خانمی ئەمینی و ژینگە دۆستێکی بانەیی بە ناوی پەیام زائیدی پێشکەش بە ئەنجومەنی پاژین کرابوو تا لە داوێنی سروشتا ئازاد بکرێن و بە خۆشییەوە ئەم هەڵمەتەش بە هاودڵی یەکدی و ڕۆحێکی ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو و ئەم سێ سمۆرەیە گەڕێندرانەوە باوەشی سروشتی جوان و ڕازاوەی کوردستان.
پاشان بە خۆشی و شایی کۆتایی بە هەڵمەتەکە هات.

(کۆمیتەی وەرزش، کۆمیتەی پاراستنی ئاژەڵان، کۆمیتەی زبالە و پاکسازی) – پاژین
photo_2016-04-23_01-23-26 photo_2016-04-23_01-24-24 photo_2016-04-23_01-24-33 photo_2016-04-23_01-24-38 photo_2016-04-23_01-25-15 photo_2016-04-23_01-25-37

نوشته شده توسط شنبه ۴ اردیبهشت ۱۳۹۵ 2,987 بازدید
دسته : امور جانوران وحشی ، پسماند و زباله ، فعالیت ورزشی
https://www.pajinngo.ir/?p=5720