انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

ئاگری بیحه یا بو وا دەکات ؟ !!!! ( مه هدی سه ربازی )

      ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان بە شێوەی گشتی لە شوێنێک ڕوو دەدات کە ئاوی پێویست بۆ گەورە کردنی گژ و گیا بوونی ھەیە بەڵام لە وەرزگەلێکی تایبەتدا بە ھۆی گەرما یا وشکەساڵی هەلومەرجی پێویست بۆ ئاگر کەوتنەوە ئەرەخسێ. بە داخەوە بانەی ئێمەش یەکێکە لەو ناوچانە و وەک دەیبینین ئەو ئاگرە کێشە و ئاستەنگیی زۆری بۆ ژینگەی ناوچەکە و خەڵک و ژینگە پارێزان ساز کردووە. ئەگەر ھۆکارەکانی ئەو ئاگرانە لە بانە لێکۆڵینەوەی بۆ نەکرێ و بە دواداچوون بۆ ئەو دامەزراوانە یا ئەو کەسانەی کە ھۆکاری دروسکردنی ئەو ئاگرانەن نەکرێ لەوانەیە لە داھاتووێکی نزیک دا لەناوچوونی بەشی زۆر دارستانەکان ببینین و ھەر وەھا پێویستە لە ڕێگا پێشکەوتووەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاگر کەوتنەوە لە ھەمان کاتدا کەڵک وەر بگیردرێ.

      ھەتا لە گرینگیی و ڕۆڵی دارستانەکان لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا نووسراوە و وتاری جۆراوجۆر پێشکەش کەین ھێشتا ھەر نەمانتوانیوە بە تەواوی ڕاستیەکان دەر بخەین. بۆ وەبیرھێنانەوەی گرینگی دارستانەکان لە ژینکەدا ئەتوانین ئەم خاڵانە وەک نموونە باس بکەین. پاراستنی و ڕاگرتنی خاک و خۆڵ، شوێنی پشووی مرۆفەکان، خۆش کردنی کەش و ھەوای ناوچەکە، پاک کردنەوەی کەش و ھەوا، سەر و سامان بەخشین بە ڕژان و ڕەوان بوونی ئاو، ڕۆڵی کاریگەر لە ئابوریی ناوچە، درووستکردنی دەرمانە جۆراوجۆرەکان، ڕێگری لە کارەساتەکانی زەوی، ڕێگری لە ھەرەسی بەفر، گرینگیی بوراری سەربازی، ھەڵمژینی تیشک، ھەڵمژینی تەپ و تۆز، ساز کردنی ئۆکسیژێن کە بۆ ھەناسە دان و بە گشتی ژیانی مرۆڤ زۆر پێویستە، کەم کردنەوەی دەنگ، کەم کردنەوەی گەرما، ڕێگری لە لافاو، کۆنترۆڵی ناوچەی دارستان و چەندین و چەند سوودی زاندراو و نەزاندراوی دیکە.

      سووتانی دارستانەکان جۆرێک لە سووتانی کۆنترۆڵ نەکراوە کە لە ناوچەیێک بە گژ و گیایێک کە زوو گڕ دەگرێ ڕوودەدات  و زیانێکی زۆر بە ڕووبەری لادێکان و سروشت بە گشتی دەگەیێنی. هاوکات ڕێگاکان بۆ بەرگری، ناسین و کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانیش لەگەڵ ئەوەدا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشکەوتن دەڕوات.

       ئاگر کەوتنەوەکان ھەم دەتوانێ گەورە و مەترسیدار بێت و ھەمیشش ڕووبەرێکی کەم لە خۆ بگرێ. ھەر چەن ئاگرە چکۆلەکان لەو ڕێزبەندیەدا جێگەیان دەبێتەوە بەڵام کەمتر لە لایەن دەسگا ڕاگەیاندنەکانەوە گرنگیان پێ دەدرێت. ئەمەش دەتوانێ لە سیاسەتگەلێک کە بۆ کۆژاندنەوەی ئاگرەکان کاری پێ دەکرێ کێشە ساز بکات بەو ھۆکارەی کە ئەم سیاسەتانە زۆرتر لە ژێر چوارچێوەی کاریگەریی کاری ڕاگەیاندن دا ڕۆڵی  خۆیان دەگێڕن.

       لە کۆتایی دا دەبێ جەخت لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە ئێمە پێویستە وەک تەواو لایەنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دامەزراوەکان بە ڕێکار و بەرنامەی خۆمان و ھەروەھا بە بەشداریی بەرفراوان ڕێگری لە لەناوچوونی ژینگەی شارەکەمان بکەین و لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی میدیا و دەسگا ڕاگەیاندەکان سەر بە ڕێخراوە چالاکەکانی بواری ژینگە وەک ئاماژەی پێدرا ئەوەیە کە دەبێ بتوانن ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە بواری ڕاگەیاندنی بابەتە ژینگەییەکاندا ھەیە پڕ وەکەن و تەواو ھەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ کە تەواو ڕەھەندەکان (ئەبعاد)ی ئاگر کەوتنەوە ڕچاو بکەن، چارەیێک بۆ کێشەکە وەبینن و خەسارەکان قەرەبوو بکەن.

نوسه ر : مه هدی سه ربازی

نوشته شده توسط دوشنبه ۲۵ خرداد ۱۳۹۴ 2,697 بازدید
دسته : جنگل ها و مراتع ، فلسفی و اجتماعی
https://www.pajinngo.ir/?p=4343