انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

ئەنجومەنی پاژینی بانە، مەراسمی پرسەو پێزانی لە تێکۆشانی شەهیدانی ژینگەی مەریوان بەڕێوە برد:

ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەرمانانی ۹۷ لە مزگەوتی ساداتی شاری بانە ڕێوڕەسمی پرسە و پێزانین بۆ تێکۆشانی شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوان بەڕێوە چوو، کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی گوندی سلسێ ‌و پیلە ڕۆشتبوون. لە مەراسمەکە کە لە لایان ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە (پاژین)ـه‌وە بەڕێوەچوو سەرەتا بە خوێندنەوەی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان فەتاح ئەمین‌زادە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پاژین لەلایان ئەنجومەنی پاژینەوە بەخێرهاتنی میوانانی کرد و چەند وتەی لەسەر شەهیدانی ژینگە ئاراستە کرد. حامید ئەسراری ئەندامی پاژین کورتەیێکی لەسەر پرسی شەهیدانی ژینگەو بەتایبەت کەسایەتی “شەریف باجوەر” خستە بەر باس. دواتر مامۆستا مەلا باقی پاراستنی ژینگەی لەڕوانگەی ئایینەوە شی کردەوە و ئاماژەی بە گرینگی‌دان بە پاراستنی ژینگە دا.

ئاسۆ ڕاستینە ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کە بە نوێنەرایەتی بەشداری مەراسمەکە بوو، بەیاننامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانی خوێندەوە و پرسەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پاژین‌و سەرجەم هاوشاریانی بانە کرد. هەروەها ڕزگار بەهاری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پاژین بەیاننامەی ئەنجومەنی پاژینی خوێندەوە کە ناوەرۆکەکەی، نوێ‌کردنەوەی پەیمانی درێژەدان بوو بەڕێبازی شەهیدانی ژینگە بوو.کەریم دافیعی شاعیری بەهەستی بانەیی بە دوو پارچەشێعر پاڵپشتی خۆی بۆ ژینگەپارێزان دەربڕی.خاتوو گوڵاڵە درەفشان بە پارچە شێعریک بەشدار بوو لە پرسەو پاڵپشتی لە چالاکانی ژینگەپارێز.پاشان کوردۆ لەلایان بازاڕیانەوە بەکورتی هاوخەمی‌و توڕەیی خۆی بەرانبەر بکەرانی ئاگرکەوتنەوەکان و ڕووداوە دڵتەزێنەکە دەربڕی. لەدرێژەدا هەرکام لە نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی گەشەی ئاشتی، ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی بانە، ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ساحێب، بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچ‌کردوو تەها کەریمی، ئەنجومەنی ئەدەبی نەوژین، گرووپی شاخەوانانی زاگرۆس، گروپی شاخەوانی بابۆس، ئەنجومەنی ئەدەبی هاژە و ئەنجومەنی ئەدەبی کانی‌سوور هەرکام لای خۆیانەوە پەیامی پرسەو سەرخۆشی خۆیان بۆ کارەساتی گیان‌بەخت‌کردنی چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان‌و کارمەندانی مەنابع تەبیعی دەربڕی‌.لە کۆتاییشدا فوواد حەسەنی ساوان وتەبێژی ئەنجومەنی پاژین لە چەند خولەکدا ئاماژەی‌دا؛ با هیچ لایەنێک خۆی نەکاتە خاوەن چالاکیەکانی شەهید باجوەر و دیکەی شەهیانی ژینگەپارێز‌و تیکۆشانیان بچووک نەکەنەوە. نوێنەری ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ساحێب لقێک داربەڕووی پێشکەش کرد بە نوێنەری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کە لەسەر گڵکۆی گیان‌بەخت‌کردوو شەریف باجوەر بیچێنێت. مەراسمی پرسەو پێزانین بۆ تێکۆشانی گیان‌بەخت کردووان ماوەی سێ کاتژمێری خایاند و سەرجەم چین‌و توێژەکان لە ژن‌و پیاوی شاری بانە تێیدا بە گەرمی بەشدار بوون و پێشوازیان لێکرد.

 

نوشته شده توسط شنبه ۱۰ شهریور ۱۳۹۷ 3,213 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=7065