انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

بانگھێشت نامە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە (پاژین)

‎ئەندامانی بەڕێزی پاژین:

‎بە پێی پەیڕەوی فەرمی ئەنجومەن و لەسەر ئەساسی یاسای گشتی ڕێخراوەکە وادەی دوو ساڵەی کاری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بازڕەسی ئێستەی پاژین گەیشتۆتە کۆتایی، ‎بەم بۆنەیە پێویستە بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی گشتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نوێ هەڵبژێردرێت،‎هەربۆیە لەسەر بڕیاری دەستەی بەڕێوبەرایەتی وادەی ئەم هەڵبژاردنە کەوتوەتە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی۱۳۹۷/۳/۱ (جۆزەردان) لە هۆڵی ئیرشاد ئیسلامی کاتژمێر ۳ی دوانیوەڕۆ.‎ بۆیە پێویستە هەموو ئەندامانی پاژین بێ جیاوازی و بە هەست بە بەرپرسیارەتی کردن و بێ خۆ بوواردن بەشداری ئەم هەڵبژاردنە ببن.‎هەروەها ڕایشی دەگەیەنین کە لە ڕۆژی هەڵبژاردن دا پەیرەوی ئێستەی پاژین بۆ ئیسڵاحیە دەخرێتە دەنگ دانەوە.

‎هەموو ئەوکەسانەش کە دەیانەوێ بەربژێرببن و خۆیان کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بازڕەسی نوێ، پێویستە تا ڕێکەوتی ۶ی ئێوارەی ۳۱ی گوڵان(ئاخرین مۆڵەتی فەرمی) بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی بەربژێربوون سەردانی بنکەی فەرمی ئەنجومەن بکەن.

بە سپاسەوە: (#دەستەی_بەڕێوەبەرایەتی_ئەنجومەنی_پاژین)

 

نوشته شده توسط سه شنبه ۲۵ اردیبهشت ۱۳۹۷ 2,422 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=6902