انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

در سوگ آتش زدن جنگلها (ن:ماردین شیخی)

بە هۆی گڕتێبەربوونی چیاکان و دارستانەکان

سەرەتا زۆر رێزم هەیە بۆ هەموو گیاندارەکان و بوونەوەرەکان. ببوورن ئەگەر ئەم شێعرە بڕێک توند نوسراوە.

 

چیا سەربەرزە                           چیا مەڵبەندی ئازادیە

دار و دەوەن                             ئاسۆی گشتی نەتەوەیە

چاوگەی هیوای رزگاریە             دارو دەوەن…

دار و دەوەن چرای نیشتمانمە             دار و دەوەن هێلانە و جێ ژوانگەی دڵدارانە

ئەی بێ ویژدان…                   ئەی بەدوور لە زاتی مرۆڤایەتی

کوا هەستی بەسۆزت، کوا کەرامەتت، کوا ئینسانیەتت

تۆ باش بزانە ئەو دارەی کە تۆ                     گڕی تێبەرئەدەی

هەر مێرولەیەک لە تۆ باشترە                       هەر مووریانەیەک لە تۆ بەنرخترە

تۆی وەحشی، بیر لە ژیانی                         مار و دوپشک و کیسەڵ و بونەوەرەکانی ناکەیتەوە؟

دڵنیابە دڵنیابە

ئەگەر بێت و بتناسم کە تۆ چ بێ ویژدانێکی

شەرتە وەک چۆڕەی ئاو بە سەرتا هوروژم بێنم

شەرتە وەکو گەردەلوول بە دەورتا بسوڕێمەوەو

رۆژت لێ بکەم بە شەوەزەنگ

دڵنیابە، پەلکە گەڵایەک لام لە تۆ بە نرخترە

دڵنیابە کۆلکە دارێک لە تۆ بایەخی لام زۆرترە

ئەی بێ ئەقڵ…             من ئێستا وەک چۆم وام

یەکجار خوڕ و بە هەیبەت و بە هۆی ڕق و لێڵم

هاژەی چۆم بە هەیبەتە، ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێ

دڵنیا بە من لە شەپۆل و رمەی خۆم نابینم

تۆی پەست گوێت لە هات و هاواری

خەڵکەکە نەدەگرت کە بە بەرزی ئەیانوت

نا بۆ سوتاندنی دار و دەوەن.

نیگام راگواست بەوەی وەتدۆزم

ئەی بێ ویژدان کارەسات بەسە

دار و دەوەن و چیا مەڵبەندی ئازادیمانە

حەشاردەی نەتەوەمانە، ناسنامەی گەلمانە

رێکەوتی ۲۰/۰۵/۹۳ پێشکەش بە خەم خۆانی سروشت و پارێزەرانی ژینگە پاژین

ماردین شێخی

نوشته شده توسط دوشنبه ۲۰ مرداد ۱۳۹۳ 4,635 بازدید
دسته : نثر و شعر
https://www.pajinngo.ir/?p=1209