انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

دەستپێکی چالاکی کەمپەینی سێ شەممەکانی بێ ماشێن

ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی ۲۳ی گەلاوێژی ۹۷، هەڵمەتی سێ_شەممەکانی_بێ_ماشێن بە بەشداری گروپی دووچەرخەسواری پاژین و ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین و جەماوەری خەڵک لە شاری بانە دەستی پێکرد. دەستپێکی هەڵمەتەکە کاتژمێر ۶ی ئێوارە لە پارکی پیرمراوە بوو، پاش تێپەڕبوون لە شەقامی بازنەیی(کمربندی ۱) و لەوێوە بۆ شەقامی بیمارستان و گۆرەپانی پارکی شارو لەوێوە بەرەو پاساژی ئافتابی درەخشان کە پێشانگای وێنەی هونەرمەندی بانەیی کاک “براییم عەلیپووری” لێبوو کۆتایی هات.دوچەرخەسوارانی پاژین وەک ڕێزێک بۆ کاک براییم کە ۹٠٠٠ کیلۆمەتری لەو سەفەریا بە دوچەرخە بڕیبوو چوونە شوێنی پێشانگاکە و چەند ساتێک لەوێ مانەوە. هەر لەم ڕێیەوە دەستخۆشی تایبەتی خۆمان لە هەموو ئەو کەسانە ئەکەین کە بە دەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن و هیوادارین لە سێ شەممەکانی داهاتوو خەڵکانێک زۆر بەشدار بن و ڕائەگەیێنین کە هیچ لەمپەرێک نییە لەبەر دەم بەشداری کردنی جەماوەری شارەکەمان.هەروەها جێی خۆیەتی کە دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی پۆلیسی هاتووچووی بانە و سازمانی گواستنەوە و تاکسیڕانی بانە بکەین کە یارمەتیدەرمان بوون و تا کۆتایی هاوڕێمان بوون.✅بەو هیوایە فەرهەنگی دووچەرخەسواری لە ناو کۆمەڵگاکەمان زیاتر پەرە بستێنێ و لەمە بەدوا کەمتر لە ماشێن کەڵک وەرگرین تا کەش و هەوا و ژینگەیێکی خاوێنمان هەبێت.  بە سپاسەوە: ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)پاژین ۲۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی.

 

نوشته شده توسط چهارشنبه ۲۴ مرداد ۱۳۹۷ 2,240 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=6971