روز جهانی بیابانزدایی در سلیمانبگ
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۷ی جۆزەردانی ۹۵ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمانگەی ژینگەی بانە(محیط زیست) ئەندامانی پاژین بەشداریان لە هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی مەزارگەی #سڵێمان_بەگ کرد بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی (بیابان زدایی).
لەو هەڵمەتەیا کە بە هیمەتی فەرمانگەی ژینگەی بانە(محیط زیست) پێک هاتبوو، جگە لە ئەنجومەنی پاژین فەرمانگەی سەرچاوە سروشتیەکان(منابع طبیعی) و شارەوانی(شهرداری) و مانگی سوور(هلال احمر)یش بەشدار بوون.
سەرەتا بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی بانە ئاغای میرزایی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و چەند شی کردنەوەیێکی سەبارەت بەم ڕۆژە و ئەم هەڵمەتە بۆ ئامادە بووان کرد.
دواتر وتە بێژی ئەنجومەنی پاژین فواد حەسەنی ساوان لە لایان پاژینەوە قسەی بۆ ئامادە بووان کرد و جەخت کرا لەسەر ئەوەی کە ئێستا ژینگەی جیهان هەمووی گرێدراوە بە یەکەوە و ئەبێ هەموو دەست لە ناو دەستی یەک هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی ژینگەی گۆی زەوی.
پاشان هەڵمەتەکە دەستی پێ کرد و مەزارگەی سڵێمان بەگ خاوێن کرایەوە لە پاشماوە.
لە نێوانی هەڵمەتەکەیا بە داخەوە شتێک کە زۆر بەر چاو و ناشرین بوو و سیمای سڵێمان بەگی ناشرین کردبوو ئەوە بوو کە ڕادەیێکی زۆر پاشماوەی کەرەسەی خانووبەرە(نخالەی ساختمانی) لێی ڕۆ کرابوو، کە هیوادارین شارەوانی کارێ بکات بۆ دوور خستنەویان لە سڵێمان بەگ تا نەبێتە هۆی تێک چوونی دیمەنی سڵێمان بەگ.!
لە لایان ئەنجومەنی پاژینەوە دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی لە هەموو بەشدار بووان و پێک هێنەرانی ئەو هەڵمەتە ئەکەین و دەستی ماندوو بونیان
بە گەرمی ئەگووشین.