انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

فێرکاری ژینگەیی لە خوێندگاکان ۹۵.۰۸.۱۱


لە درێژەی کارو چالاکیەکانی پاژین و کۆمیتەی فێرکاری مناڵان و خوێندگاکان (آموزش کودکان و مدارس) پاژین، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی  ۱۱/۸/۹۵ی هەتاوی، چەند کەس لە ئەندامانی پاژین سەردانی دامەزراوەی لێکۆڵینەو و گەشەی منداڵان و مێر منداڵانی بانە(مؤسسە مطالعە خلاقیت کودک و نوجوان) یان کرد.

لەو سەردانەیا سەرەتا لە لایان بەرپرسان و مامۆستایان و منداڵانی ئەو ناوەندە بەخێرهاتن کران و پاشان قسە و وانەی #ژینگەپارێزی بۆ مناڵانی فێرخواز لە لایەن ئەندامانی پاژین و کۆمیتەی فێرکاری کوتراوە کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە لایەن منداڵانی فێرخواز پێشوازی لێکرا.

هەروەها چەند کارتۆن و کلیپی سەبارەت بە ژینگە و پاراستنی ژینگە لە لایەن پاژینەوە بۆ مناڵە فێرخوازەکان نمایش کرا کە بووە جێی سەرنجیان و لە دوای نمایشی ئەو کلیپ و کارتۆنە مناڵانە، پرسیاریان ئاراستە کرا.

لە کۆتاییدا لە لایەن پاژینەوە کارتی ژینگەیار پێشکەش بە مناڵە چاوگەشەکانی ئەو ناوەندە کرا تا پێناسەیێک بێت بۆ ژینگەپارێزیان، هەروەها لە لایەن بەرپرسانی ئەو دامەزراوە چەند کارتی بەشدار بوون پێشکەش بە ئەندامانی پاژین کرا تا مناڵەکانیان ببەنە ئەو ناوەندە ناونوسیان بکەن و لە ۱۵٪ داشکان(تخفیف) کەڵک وەرگرن.

شایانی باسە کە بابەت و وانە ژینگەپارێزیەکان لەو سەردانەیا بریتی بوون لە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان و ژینگە _خۆشەویستی بۆ ئاژەڵان _خۆشەویستی و گرینگی دان بە دارستان و نزار _نا کووتن بە ڕاوی  ئاژەڵان و پاک و خاوێن ڕاگرتنی ئاو و چەند بابەتێکی دیکەی ژینگەیی، هەروەها جێی ئاماژەیە کە ئەم دامەزراوە هەوڵ ئەدات کە بەهرە و تووانایی منداڵان لەو تەمەنەیا بدۆزێتەوە و پەروەردە و فێرکاریان بۆ بکات تا بۆ داهاتوو بەو بەهرە تایبەتانەی خۆیانەوە بێنە ناو کۆمەڵگا بۆ خزمەت بە نیشتمان و مرۆڤایەتی و درگایان ئاوەڵایە بۆ هەموو مناڵان.
photo_2016-11-06_15-53-37 photo_2016-11-06_15-53-44 photo_2016-11-06_15-53-59 photo_2016-11-06_15-54-05mnalan photo_2016-11-06_15-54-13

نوشته شده توسط یکشنبه ۱۶ آبان ۱۳۹۵ 2,752 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=6174