قوماری ناوه‌کی
مجله ژینگه – شماره صفر – انجمن پاژین – سال ۱۳۸۰
هه‌ڵسوکه‌وتی سوننه‌تی له‌مه‌ڕ چه‌که تازه‌کان رێوبهرێک بۆ خۆکوژیه‌کی به‌رامبه‌ر بوونی چه‌کی ناوه‌کی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م چه‌شنه چه‌کانه‌ن به ساناهی ئه‌توانن هانا بۆ زۆره‌ملێ به‌رن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی به‌رگری کردن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له چوار ده‌هه‌ی رابردودا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژوی چه‌ند ده‌هه‌ی رابردوو ناتوانێ ببێته رێنمانی ئێمه بۆ داڕشتنی پرۆسه‌ی دوارۆژ.
گروپێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له وه‌فده‌کانی له‌شکری و زانستی و رامیاری که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تۆرنتۆ کۆبونه‌وه هۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان وه‌ها ده‌ربڕی: »بۆچوونی گشتی ئێمه ئه‌وه‌یه که … ئه‌گه‌رچی دوری کردن له شه‌ڕی ناوه‌کی نیشانه‌ی به باشی سه‌رپه‌رشتی کردنه به‌ڵام زیاتر له‌مه نیشانه‌ی خۆشانسیه.« ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه راست بێت که ئێمه به‌شداری قومارێکی ناوه‌کی بووین به‌م چه‌شنه باری قورسی گوناهێک به‌سه‌ر شانی نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌شدا درێژه به سیاسه‌ته‌کانی پێشومان بده‌ین، ئه‌وه خۆمان له به‌رامبه‌ر گوناهێکی نه‌زانانه و جینایه‌تکارانه داناوه.
ئێمه زۆر جار چاو به‌سه‌ر ئه‌و راستیه‌دا ئهنووقێنین که چوینهتهناو زه‌مه‌نێکی تازه‌وه که له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی پێشودا هه‌تا راده‌ی – بگره زیاتر – ته‌وفیری هه‌یه که چاخی ئاسن له حاست چاخه به‌ردینه‌دا.
له ماوه‌ی ئه‌م ۵۰ ساڵه‌یه‌دا ده‌رکه‌وتوه که هاویشتنی سه‌د چه‌کی ناوه‌کی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ها ره‌نج و دژواریه‌ک پێک دێنێ و تان و پۆی کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌ها لێک ده‌پچڕێ که کاره‌ساتی ئه‌سته‌می – له‌ناو بردنی شارستانیه‌تێک – ده‌خوڵقێنێ.
زانینی ئه‌م بابه‌ته، ئێمه له‌م راستیه نه‌زۆکه‌ی سه‌رده‌ممان نزیک ده‌خاته‌وه که ئامانجێکی جوان و پاک له بوونی چه‌که ناوه‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه که لێمان روون بێت ناتوانین به کاریان بێنین: واته مه‌به‌ست له بوونی ئه‌وان ئامانجێکی بهرگریکهرانهیه. بۆیه نابێ ژماره‌ی چه‌که هاوێژهرهکان له چه‌ند سه‌دێک تێپه‌ڕێ.
ئه‌م بۆچوونه له سه‌ره‌تادا بۆچوونی زاڵ به‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پاگ واش سه‌باره‌ت به زانست و کێشه‌کانی دنیا بو که ۲۷ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مسکۆ به‌ڕێوه چوو، منیش له‌م کۆڕه‌دا به‌شدار بووم.
سیاسه‌تی زلهێزه ناوه‌کیه‌کان له‌و کاته‌دا باڵاده‌ستتر و جیاوازتر له وته‌کانی ئێمه و به پێچه‌وانه‌ی ئێمه ده‌هاتنه ئاخاوتن. ژماره‌ی چه‌که ناوه‌کییه‌کان له هه‌ڵچوونی خۆیدا تا ده‌یان هه‌زار چووه سه‌ر. وا دیار بوو که نه‌ته‌وه‌کان پێیان خۆشه چه‌کی ناوه‌کی هه‌ر وه‌کو ئامرازه‌کانی شه‌ڕی کۆن بێنه به‌ر چاو.
له بنه‌ڕه‌تدا ساغی رۆح له‌وه‌دایه که دنیا ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه وه‌ربگرن، سیاسه‌تی ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌دا زۆر جار به‌زیوه. ئیزنم بده‌ن سێ نموونه له‌م شکستانه وه‌بیر بێنمه‌وه ئه‌وانه باشترین ده‌رفه‌ت بۆ باسی له‌شکری پێک دێنن نموونه‌ی یه‌که‌م به شتێکه‌وه پێوه‌ندی ده‌درێ که به شێوه‌یه‌کی نه‌رمتر به‌رگری ئوروپای ناو ئه‌نرێ. له دوای ئه‌و هه‌مو مه‌شقه چه‌کداریه دووپات کراوه‌ی له‌م چه‌ند ده‌هه‌یه‌دا روویدا ده‌بێ روون بوبێته‌وه که شتێک له ئوروپا به‌رگری ده‌کات که دوارۆژناسی ئه‌مریکایی، هێرمان کان »له به‌راوردێکی جیاوازدا« ناوی ناوه مه‌کینه‌ی رۆژی مه‌حشه‌ر.
ته‌نانه‌ت ئێستاش که ئه‌نجامه خۆشحاڵکهرهوهکانی داماڵینی چه‌ک به ئامانج ده‌گه‌ن. ئه‌رکی فه‌رمانده‌یێک له کاتی شه‌ردا له کێشه‌یه‌کی ئوروپایی‌دا ته‌یار کردنی چه‌کی ناوه‌کییه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن، به بێئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه به‌کاریان بێنێ و به بێئهوهش ئه‌و بۆچوونه دروست بکات که له‌وه ده‌چێ ئه‌و چه‌کانه به‌کار بێنن. ئه‌م کاره ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه هان بدات، ئه‌م ئه‌رکه ده‌بێ له قه‌واره‌ی شه‌ڕێکی کۆن و سوننه‌تیدا به‌کار بێت، که له‌وێدا که‌سانی گه‌مارۆ دراوی ژێر فه‌رمان داوای هێزی یارمه‌تیده‌ریان ده‌کرد، هه‌روه‌ها پێگه‌ی چه‌که ناوه‌کیه‌کان له کار ده‌که‌وتن یان ده‌که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوژمن وا ده‌رده‌که‌وێ خۆدزینه‌وه‌ی زلهێزه ناوه‌کیه‌کان له وه‌ها کاتێکدا ئه‌رکێکی ئه‌سته‌مه.
ئه‌رکی ده‌رباز کردنی ئوروپا له وێرانی، ئه‌و کاته که شه‌ڕی ناوه‌کی داگیرسێ زۆر کارێکی دژواره. ئه‌م دوو حوکمه سه‌ر یه‌ک خه‌ن ئه‌و کات ده‌بینن ئێمه بۆ ده‌رباز کردنی خۆمان و ئوروپا خۆکوژیه‌کی به‌رامبه‌رمان هه‌ڵبژاردوه. سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵس و که‌وت و بۆچونی سوننه‌تی و کۆن له‌مه‌ڕ چه‌کی ناوه‌کیدا به‌م چه‌شنه‌یه.
که‌مته‌ر خه‌می دووهه‌م ژێربه‌نای ململانه‌ی مووشه‌که‌کانی هاوێژه‌ری نێوان قارهیی پێک دێنن ئه‌م ئه‌مرازه ترسێنه‌رانه به گشتی به نیشانه‌ی به‌رگری کردن ده‌ناسرێن. چونکه ئه‌وه‌نده ترسێنه‌رن که ناشێ که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگرتنی هێزه دژ به یه‌که‌کان بۆ ته‌یار کردنی زۆرتری مووشه‌که‌کان له ژماره‌و بڕه‌وی زیاتردا بۆچوونی کۆن و سوننه‌تی له‌مه‌ڕ ئه‌م چه‌کانه ده‌رده‌خات.
وه‌ها بۆچوونێک له ململانه‌ی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی کڵاوه‌کان راکێشانی سه‌رنج، به‌رهه‌م هێنان له وتووێژه‌کانی باو له نێوانیاندا زۆرتر ده‌ر ئه‌که‌وێ. باسی ئه‌م چه‌کانه له کاتی له‌نێو بردنی ئه‌نباره موشه‌کیه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ردایه. سروشتیه که حه‌ریف به‌ڕاستی گومان بکا که مه‌به‌ست له ته‌فروتونا کردنی ئه‌نباره‌کان پێش هاویشتنی موشه‌ک نه‌ک له دوای ئه‌و.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه نه‌ته‌نیا دوژمن له به‌کارهێنانی چه‌که‌کانی ناگێڕێته‌وه به‌ڵکو هانی ئه‌دات تا مه‌ودای ماوه موشه‌که‌کانی به‌کار بێنێ. مه‌نتقێک که له پشتی په‌ره پێدانی ئه‌م چه‌کانه‌وه له لایه‌ن هه‌ر دوو زلهێزی به‌رامبه‌ردا هه‌یه، وه‌فاداریه به ئامانجی سوننه‌تی شه‌ڕ ئه‌ویش به مانای هاتنه ده‌ره‌وه له‌و شه‌ڕه‌دایه به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه، ئه‌م ئامانجه هێنده له‌گه‌ڵ واقیعدا ناته‌بایی هه‌یه که‌وا به باش زانراوه چوارچێوه‌یه‌کی که‌متر ناسراوی پێویست به (سه‌رکه‌وتو بون) دابڕێژێ.
ئه‌و به‌شه له به‌رگری که زۆرتر له به‌شه‌کانی دیکه جێگای ترسه و هه‌روه‌ها که‌ڵه‌که کردنی په‌ره پێدانی هه‌یه زیاتره له‌و ئامانجانه‌ی که له شه‌ڕی به‌رگری که‌رانه‌دا ره‌چاو ده‌کرێ، ئه‌ویش تا ئه‌و راده‌یه‌ی که حه‌ریف له‌و کرده‌وانه وه‌گێڕن که نامانه‌وێت ئه‌نجامی بدات، ئه‌وه‌ش »مه‌جبور کردنه« نه به‌رگری کردن. به وته‌ی داڕێژه‌ری پرۆسه‌ی شه‌ڕ، کارڵ فۆن کلازویتز »دیپلۆماسیێکه که به ئامرازی دور له دیپلۆماسیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ«. گێڕانه‌وه‌ی شتێکی دیکه‌یه نه کلازویتزو نه که‌سی دیکه نه‌یگوتوه. خۆکوژی به‌رامبه‌ر ئه‌توانێ یاریده‌ری دیپلۆماسی بێت، به‌ڵکو ئه‌مه خۆده‌رباز کردنه له پێویستیه‌کان سه‌رئه‌نجام له‌م هۆڵی ترسانه‌دا، ئه‌و ترسانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌و به‌ره‌ی ههڵسوکهوتو بۆچوونی سوننه‌تیه له‌مه‌ڕ دنیایه‌کی جیاوازدا، من ده‌سته‌و داوێنی جادو به ئامرازی پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌کی ده‌زانم. له راستیدا مه‌به‌ستم جادو نیه، به‌ڵکو ئه‌و وه‌همانه‌یه که له به‌کار هێنانی ئاوێنه‌کاندا هاتۆته ئارا.
له‌سه‌ر سناریۆی داهێنانی به‌رگری ستراتژیکی باو له ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک دوای وه‌رگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نی نه‌یار له حاست ئه‌وه‌ی که ئه‌یه‌وێت مووشه‌ک بهاوێژێ ئاوێنه‌کان ئهنێردرێنه ئاسمان، کاری ئه‌م ئاوێنانه ئه‌وه ده‌بێ که تیشکی ئه‌ستونده‌گی لهیزڕهکان بخه‌نه سه‌ر چه‌که‌کانی دوژمن، هه‌ر له‌و کاته‌دا له هه‌زاران کیلۆمه‌تر دورتر له پێگهکاشیانهوه ئه‌یانه‌وێت هه‌ستن.
بۆ ئه‌بێ به‌شی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگای زانستی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان که له‌م باره‌وه توانایی و لێزانی ته‌واویان هه‌یه، سه‌باره‌ت به توانایی فه‌ننی داهێنانی به‌رگری ستراتژیک دودڵی نیشان بده‌ن؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو هۆی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌که‌م بۆ به‌دی هێنانی به‌رگری ته‌واو له به‌رامبه‌ر چه‌که ناوه‌کیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوایه که تواناییه‌کی زۆریان بۆ له‌ناو بردندا هه‌یه به‌رگریه‌کی به تواناتر پێویسته – گه‌یشتن به‌م بهرگریهگهلێک دژواره – دووهه‌م ده‌بێ روون وه‌بێت که هه‌مان ته‌کنۆلۆژیای – چه‌که‌کانی وزه‌ی سینیتیک، لهیزرهکان – تیشکه‌کانی ئیکس، تیشکه وردیله‌کان و … هتد – که ئێمه له رێگای په‌ره‌پێدانی به‌رگریه جۆراو جۆره‌کاندا ده‌خه‌ڵه‌تێنن له رێگای سانا پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریانه کارامه‌ترن.
پسپۆڕانی زانستی دان به‌وه‌دا ئه‌نێن که تێکدانی ئه‌زموونێکی زۆر دوگم له به‌ڕێوه‌بردنی زۆر ئاسانتره.
به‌رگریه‌کانی دژه موشه‌کی به چ مانایه‌ک نوێنه‌ری بۆچوون و بیرۆکه‌ی کاتژمێری زه‌مه‌ن ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که پێی ئه‌ڵێن زه‌مه‌نی پێش مێژو، له‌و کاتانه‌دا ئێمه ده‌مانتوانی ناکۆکیه‌کانمان به خوێنڕێژیه‌کی گه‌وره دوایی پێبێنین، به‌م جۆره دڵنیا ئه‌بووین که به ناوی کۆمه‌ڵگایه‌ک یان به‌ره‌یه‌ک ده‌بێ ده‌ست له خوێن رشتن هه‌ڵگرین.
ئه‌م زه‌مه‌نه ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه، چونکه ئێمه ئیمڕۆکه ئه‌زانین چۆن ده‌بێ ژیاره‌کان له‌نێو به‌رین ئه‌م زانیاریه‌ش هیچ کات له‌بیر ئێمه ناچێته‌وه، جێی پێزانینه که به وته‌ی کۆمه‌ڵناسی فه‌رانسه‌وی ریمۆن ئارۆن دنیای ئێمه هه‌ر رۆژ زیاتر له رۆژی پێش‌و ده‌بێته دنیای (چه‌که‌کانی پیاوانه و پیاوانی بێ‌توانا) به وته‌یێکی دیکه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شه‌تره‌نجی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌م داڕشتنه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه نابینین ئێمه ده‌بێ وزه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که یاساکانی یاری بگۆڕین.
شتێکی تازه له‌م وته‌یه‌دا نابینین. رێبه‌رانی جیهانی زۆر جار ئه‌وه‌یان دووپات کردۆته‌وه. کێشه‌ی ئه‌وان کرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ قسه‌کانیانه. ئه‌م باسه‌ش پێویستی به‌وه‌یه که ئه‌وان جگه له‌وه‌ی ده‌بێ بڕوایان به قسه‌کانیان هه‌بێ به‌ڵکو له‌وه گرینگتر ده‌بێ بزانن که‌سانی دیکه‌ش بڕوایان پیێ هه‌یه. به‌م بۆنه‌وه‌یه که کرده‌وه‌کانی وه‌کو به‌ستنی رێکه‌وتنامه‌ی دژه‌مووشه‌کی هاوێژه‌ر ۱۹۷۲ که دژی نموونه‌کانی پێشوی مێژووه هێند گرینگه که له ساڵی ۱۹۷۲ به ئیمزا کردنی رێکه‌وتنامه‌ی دژه‌مووشه‌کی هاوێژه‌ر، دوژمنان سوێندیان خوارد که به ته‌واوی له به‌رگریه‌کانی خۆیان چاوپۆشی بکه‌ن. ئه‌وان جگه له‌وه‌ی قه‌بوڵیان کردوه که له سه‌ده‌ی ناوه‌کیدا ئیمپڕاتۆر هیچ جلێکی له‌به‌ردا نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌و رووتیهش یاسایێکیان دامه‌زراند و له به‌رامبه‌ر پشکنینی دائمی چه‌که‌کاندا دایاننا.
رێکه‌وتن له‌سه‌ر موشه‌که ناوه‌کیه کورت بڕه‌کان له ئوروپا هه‌ر به‌و پێیه جێگای سه‌رنجه. چ ئاسۆیه‌کی جیهانی ده‌رده‌که‌وێ که دوو زلهێزی گه‌وره له‌گه‌ڵ بوونی کێشه زۆر و نه‌بڕاوه‌کاندا به‌شێکی زۆری چه‌که‌کانیان له‌ناو به‌رن به‌و هۆیه‌ی که به نه‌بوونی ئه‌و چه‌کانه هه‌ست به ئاسایشێکی زیاتر ده‌که‌ن.
ئه‌وه ئه‌زموونێکه که دنیا له بیری ناکات. ئه‌زموونێکی راست، ئه‌گه‌رچی ناته‌واو. له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه له هه‌بوونی ترسێکی گه‌وره دواین که هێزێکی ناوه‌کی هه‌رکات قازانج و مانه‌وه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدا ببینێ چه‌که ناوه‌کیه‌کانی خۆی ده‌خاته کار. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌ڕزه مهحاڵهشیان هه‌بێ که داماڵینی چه‌ک تا ئه‌و راده‌یه‌ش بچێته پێش که ئیتر چه‌که ناوه‌کیه‌کان گرینگی شه‌ڕیان نه‌مێنێ ئه‌و بۆچوونه گشتیه هه‌ر ناگۆڕێ. له دنیای ئێمه‌دا که پڕه له‌و شتانه‌ی که بۆ شکاندن و هه‌ڵپچڕین دبن رێگای ململانه‌ی چه‌که‌مه‌نی هه‌موو کات ئاوه‌ڵه‌یه، چکۆله‌ترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌ریف »ببێته ناوه‌کی« هه‌روه‌ها ببێته کێبه‌رکێیه‌ک له پێشده‌ستی کردندا.
کۆپرنیک بۆ راگه‌یاندنی بڕوای خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که سه‌رئه‌نجام، گۆی زه‌وی له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی ههسارهییدا نیه تا نزیک بونه‌وه‌ی کاتی مه‌رگی چاوه‌ڕوان ما، هۆی ئه‌مه‌ش ترس بوو، نه‌ترس له توڕه‌یی کلیسا، به‌ڵکو ئاسۆی پڕمه‌ترسی بوونه گاڵته‌جاڕی خه‌ڵکی. ئه‌مڕۆکه‌ش ترسێک له‌و بابه‌ته زۆر که‌س له وتنی راستیه‌کان ده‌گێڕێته‌وه، یانی داننان به‌و راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ی که کۆمه‌ڵگای رامیاری ئیتر ناتوانێ به ده‌وری مانای په‌ره‌ستشی نه‌ته‌وایه‌تیدا وهخولێت. نه‌ته‌وه‌کان کاتێک پێک هاتن که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به یه‌که‌وه پێوه‌ندی جوغرافیاییان هه‌بو، به هۆی پشتیوانی یه‌کتربوون و ئاسایشی به‌رامبه‌ر، ده‌ستیان خسته ناو ده‌ستی یه‌ک. ئه‌مڕۆکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک هاوشارییه‌کانی ده‌توانێ به ئامرازێک پشتیوانی بکات که ترس و توند و تیژیه‌کی وه‌حشیانه بخوڵقێنێ، توند و تیژیه‌ک که له‌وه ده‌چێ له باری جسمی یان خوخهدهوه له ناوی به‌رێت.
ئێمه ناتوانین ئه‌زموونێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌ها کردارێکی کوشنده دابڕ‌ێژین – ده‌بێ ئامرازێک جگه له شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان وه‌دۆزین – تا دره‌نگ نه‌بوه ئه‌بێ ئه‌م کاره له چوارچێوه‌ی ته‌نزیماتدا، چوارچێوه‌یه‌ک که نیازه‌کان نشان بدا‌و و چوونه‌پێش ئاسان و پێشینه‌یه‌ک بۆ ئاشتی دابمه‌زرێنێ و بگاته ئه‌نجام. هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی کردارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌یێکی رێکهوتو سه‌رئه‌نجام پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ده‌وڵه‌ته‌کان پێخۆشبوونی خۆیان ده‌رببڕن بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی یاسا له وڵاته‌که‌یاندا. ده‌وڵه‌تێک که کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گشتی له‌ناو سنووره‌کانی خۆیدا هه‌یه، ئاشکرا نیه که بیه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانیشی له‌و ده‌سه‌ڵاته چاو بپۆشێ، هه‌ر بۆیه نه نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له‌وه نه‌ترسێ که خه‌ڵکانی دیکه بکه‌ونه به‌ر مه‌ترسی برسیه‌تی یان له به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژینگه بێده‌نگ بێ، ناتوانێ بڕوایه‌کی قایمی به چاوپۆشی کردن له چه‌که کوشنده‌کان وه‌ک ئامرازێکی رامیاری هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئاسۆی به‌رچاوی مه وه‌ها ترسێنه‌ر بێ، ده‌توانین به سانایی هیوابڕ بین. ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که بۆ گه‌یشتن به نه‌زمێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی نادیارن له راستیدا مایه‌ی ترس و خۆفن به‌ڵام که‌مترن له‌و مه‌ترسیانه‌ی که له بێده‌نگی و تێنهکۆشانهوه پێک دێن له‌باتی ئه‌سه‌ف و خۆزیا خواردن له حاست بێمێشکی مرۆڤه‌وه ده‌بێ خۆمان به خۆشبه‌خت و کامه‌ران بزانین که وزه‌ی هزرو ئه‌ندێشه‌ی ئێمه بۆ گرتنه‌به‌ری رێگای روو له جیهانی شارستانیه‌ت و ژیار دنه ده‌دات.
جان چالز پولانتی
و : باوکی میدیا
جان جارلز پۆلانتی، مامۆستای شیمی و فیزیک له زانکۆی تۆرنتۆ »کانادا« به‌شدار له خه‌ڵاتی نۆبلی شیمی ۱۹۸۶. پۆلانتی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی راوێژکاری زانستی رێکخراوی ماکس پلانک بۆ ئۆپتیک کوانتۆمی، گارچینگ (کۆماری فیدراڵی ئاڵمان)، ئه‌ندامی ئاکادمی نه‌ته‌وه‌یی زانستی و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌ندامی ئاکادمی سه‌ر به پاپی رۆمه.