انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

لقی پاژین لە گوندی زێویەی بانە کرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ۲۱/۷/۹۵ بە بەشداری ۱۲ کەس لە ئەندامانی پاژین و جەماوەری خەڵکی زێویە، لقی پاژین لە گوندی زێویەی بانە کرایەوە.
سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەی پاژینی بانە، لەسەر بانگهێشتی خەڵکی ژینگە دۆستی گوندی زێویە بۆ کردنەوەی لقی پاژین لە زێویە سەردانی ئەو گوندەیان کرد. سەرەتا بە بەرنامەیێکی کەژوانی دەستیان پێ کرد و لە کێوەکانی دەوروبەری زێویە هەڵمەتێکی بەرینی چاندنی بەڕو و بادامیان بەڕێوە برد. لە دوای گەڕانەوە بۆ گوندی زێویە، پاش نیوەڕۆکەی لەگەڵ خەڵکی گوند لەبەر مزگەوتی گوند کۆبونەوەیێک لە گەڵ خەڵک ساز کرا و بە ڕەسمی کرانەوەی لقی پاژین لە زێویە ڕاگەیێنرا. هەر لەو کۆبوونەوەدا هەر یەک لە کاک ڕەحیم ساڵحی و فواد حەسەنی ساوان ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین چەند وتەیێکیان سەبارەت بە پاژین و پاراستنی ژینگە پێشکەشی ئامادە بووان کرد و بەڵێنی هاوکاریان دا بە خەڵکی زێویە کە یارمەتیدەریان بن لە کاروباری ژینگەیی و پیرۆزبایی کرانەوەی لقی پاژینیان کرد لە خەڵکی گوندی زێویە، کە بە خۆشییەوە جێی ڕەزامەندی خەڵکی ئەو گوندە بوو و بە باوەشی ئاوەڵاوە پێشوازیان لە کرانەوەی ئەو لقە کرد. هەر لەم ڕێیەوە دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی ژینگە دۆستی گوندی زێویە ئەکەین بۆ میوانداری و پێشوازی گەرمیان و هیوادارین کە بتوانین هاوکاری پتەومان هەبێت لە هەمبەر پاراستنی ژینگەی نیشتمانەکەمان.

لە کۆتاییدا هەڵمەتی چاندنی بەڕو و بادام لە دەوروبەری گوندی زێویەی بانە، بە هییمەتی لقی پاژینی زێویە بەڕێوە چوو.

هەروەها هیوادارین خەڵکی گوندەکانی دیکەش هەنگاو بنێن بۆ کردنەوەی لقی پاژین لە ناوچەی خۆیان.
photo_2016-10-13_23-31-44photo_2016-10-13_23-31-22photo_2016-10-13_23-28-13 photo_2016-10-13_23-30-53 photo_2016-10-13_23-30-59 photo_2016-10-13_23-31-04 photo_2016-10-13_23-31-10photo_2016-10-13_23-31-34

نوشته شده توسط پنجشنبه ۲۲ مهر ۱۳۹۵ 3,159 بازدید
دسته : دسته‌بندی نشده
https://www.pajinngo.ir/?p=6106