انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

لە درێژەی کەمپەینی ” نە_بە_سەوزەی_جێژن “و ” بەڵێ_بۆ_چاندنی_نەمام ” ئەنجومەنی پاژین میوانی باشگای ئافرەتانی ئاسوان بوو.

بە پێی ڕاپۆڕتی پەیوەندیە گشتییەکانی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی پاژین ـ بانە ، لە سەر بانگھێشتی باشگای ئافرەتانەی یووگای ئاسوان بۆ بەشداری کردنی ئەنجومەنی پاژین لە درێژەی کەمپەینی نە بەسەوزەیجێژن و بەڵێبۆچاندنینەمام ، پاژین سێ نۆبەت لە دوو ڕۆژدا ئەم دیدارەی ئەنجام دا.

پەیوەندی ژن و ژینگە لێک نەپچڕاوە.

“فەتاح ئەمینزادە” بەڕێوبەری گشتی ئەنجومەنی پاژین وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی خوڵقێنەری ئافرەتان و ژینگە ، ژنانی بە ھونەرمەندانێک پێناسە کرد کە دەتوانن جوانییەکانی ژینگە زیاتر لە ھەمیشە نیشان بدەن.

باسیان لەوەش کرد کە پەیوەندی ژن و ژینگە لێک نەپچڕاوە و ئاماژەی بەوە دا بەو فەرھەنگ سازییانەی کە کراوە بۆ جیا کردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان کە بۆ زانیاری بەخشین چوونەتە درگای ماڵان باسی لەوە کرد ژنان ھەموو کات پشتیوانی ئەو پڕۆژەیە و پارێزەری ژینگە بوون.

ژنان ئافرێنەری تەمەدوون بوون

“فرمێسک زاھیدی” لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین وێڕای ئاماژە بە چۆنییەتی دروست بوونی تەمەدونەکان لە پەنای ڕووبارەکان و چەمەکان ژنانی بە سەرەکیترین خوڵقێنەرانی تەمەدونی مرۆڤ پێناسەکرد و ڕایگەیاند: ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی ژینگە و دروست بوونی شارستانیەت حاشا ھەڵنەگرە.

باسی لەوەش کرد کە پێویستی ئەوە ھەیە ، لەوە زیاتر پلاستیکی یەکجار موسرەف بە کار نەھێنرێت و بە فەرھەنگسازی دروست بۆ وێنە بە کەڵک وەرنەگرتن لە ماشین کە تەنیا یەک کەسی تێدابێت مەگەر لە کاتی پێویست دا کۆمەک بە خاوێنی ھەوا دەکات.

ئەرکی گەورە لە سەر شانی پاژین فەرھەنگسازییە.

“جەلال حسەین پوور” ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی پاژین ئەرکی ھەری مەزنی پاژین ، فەرھەنگسازی دروست و زانیاری بەخشین و فێرکاری، زانی و گوتی : ئەنجومەنی پاژین لە سەر ڕۆڵی ژنان و دایکان بۆ فەرھەنگسازی و ڕاگواستنی بۆ منداڵان باوەڕیی زۆری ھەیە .
ھەروەھا داوای لە ئەندامانی باشگای ئاسوان کرد لە بە کار ھێنانی دروستی ئاو و کەم کردنەوەی پیس بوونی ژینگە وەک ھەمیشە ھاوڕێی پاژین و ژینگە بن.

ئاو گەسک نییە.

“فواد ساوان” ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی پاژین، کەم ئاوی گەورەترین کێشە بۆ سەر خەڵکی ئێران کە داوێن گیری ھەموو ناوچەکانی ئێران بووە و بە ئاماژە بەوە کە کێشەی ئاو لە ناوچەی ئێمە لە چاو ناوچەکانی دیکە کەمترە، دەگەڕێتەوە بۆ بەکار ھێنانی دروستی ئاو و داوای لە ئافرەتان کرد بە دروست بە کار ھێنانی ئاو، ڕێگری بکرێت لە کەمبوونی ئەم سەرچاوە گرینگەی ژیان.

ھەر وەھا باسی لەوە کرد کەرەسەی یەکجار مەسرەف بۆ سڵامەتی مرۆڤ و ئاژەڵان و گێڕی سروشت مەترسیدارە و لە ئامادەبوان داوای کرد کە چیدی بەکاری نەھێنن.

شایانی باسە ھەموو ئەو ئەندامانەی لەم سەردانەدا ئاخافتن، جەختیان لەسەر کەمپەینی نابۆسەوزەیجێژن و بەڵێبۆچاندنینەمام کردەوە و داوایان لە ھەموان کرد ، لەم کەمپەینەدا ھاوکاری ئەنجومەنی پاژین بن.

یوگا و سروشت خووی ھاوبەشیان ھەیە

لە درێژەی ئەم چاوپێکوتنانە ، سەیران بەھرامی دامەزرێنەری باشگای یوگای ئاسوان وێڕای ئاماژە بە وەرزش و ژینگە ئەرکی ھەر دووکیانی سڵامەتی مرۆڤەکان زانی و گوتی : بەو ھێمایانە کە لە سروشت سەرچاوە دەگرێت ڕۆحی خۆمان لە وەرزشی یوگادا زێڕین دەکەین و باسیان لەوە کرد کە یەکێک لە مەرجەکانی یوگا ڕێز گرتن لە سروشت و ژینگەیە و ئێمەش بۆ پاراستنی ھەر چی زیاتری ژینگە ھەنگاو دەنێین و چالاکی دەکەین.

ئەندامانی ئامادە بوو لە و ڕێوڕەسمەش وێڕای ڕێز گرتن لە بەشداری پاژین لە کۆڕەکەیان بەشداری کەمپەینی نەبەسەوزەیجێژن و بەڵێبۆچاندنینەمام بوون و داوایان لە سەرجەم ئافرەتان کرد بەشداری ئەم کەمپەینە ببن

لە کۆتاییدا بۆ یادەوەری ڕۆژ ژمێرێکی ژینگەیی بە باشگای یوگای ئاسوان بەخشرا.

نوشته شده توسط پنجشنبه ۹ اسفند ۱۳۹۷ 2,046 بازدید
دسته : اخبار
https://www.pajinngo.ir/?p=9875