لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی فێرکاری له سەر داوای قوتابخانەی سەرەتایی “یادگار امام”
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی فێرکاری ئەمڕۆ ێەک شەممە ۲ی بەفرامبار ۱۳۹۷ ، ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە” پاژین” لە سەر داوای قوتابخانەی سەرەتایی “یادگار امام” ، سەر دانی ئەو ناوەندەیان کرد.
خاتوو فرمێسک زاهیدی بەرپرسی کۆمیتەی ئامووزشی پاژین لێدوانێکی ژینگەیی سەبارەت بە چۆنیەتی ئاگاداری لە سرووشت، لەوانە” ئاو، هەوا، خاک” پێشکەش بە قوتابیان کرد .
لە دوایی دا سەدان دەنکی بەڕوو ، لە ناو قوتابیان دابەش کرا بۆ ئەوەی پاش ناشتن و سەوز بوونیان ، بۆ قەرەبووی دارستانە سووتاوەکان بۆ ناو سرووشت بگەرێندرێنەوە.