هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی ناوچەی دەشتی سورێن
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۶ی ڕەزبەری ۹۵ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕۆژی گەشتیاری و بە هیممەتی دایرەی گەشتیاری و میراتی فەرهەنگی بانە و ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگەی بانە #پاژین و بە بەشداری ژمارەیێک لە ئەندامانی پاژین، هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی ناوچەی گەشتیاری دەشتی سورێن و سەیرانگاکەی بەڕێوە چوو.
هەڵمەتەکە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ دەستی پێ کرد و پاش کاتژمێرێک کۆتایی پێ هات و ڕادەیێکی زۆر پاشماوە و زبڵ کۆ کراوە.
هەر دوابەدوای ئەوە بەڕێوەبەری دایرەی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی بانە و ئەندامانی پاژین دەست خۆشیان لە بەشداربووان کرد و داوایان لە خەڵک کرد کاتێک بۆ گەشت و سەیران ڕوو ئەکەنە سەیرانگاکان پاشماوەکانیان بەجێ نەهێڵن و کۆیان بکەنەوە و بڕوات بۆ شوێنی مەبەست کە زبڵ دانە.
پاشان زبڵە کۆکراوەکان بە ماشێن بار کرا و ڕۆی بۆ بازیافت.