پاکسازی دامنه آرببا و پیرمراد
به همت کمیته زباله و پاکسازی انجمن پاژین
پاکسازی دامنه آرببا و پیرمراد مورخه ۹۴/۰۷/۰۸
هاوشاریە بەڕێزەکان، خەڵکی فەرهەنگ دۆستی شاری بانە
– هەر تاکێک لە کۆمەڵگا هاوکات لەگەڵ ئەوەی دەبێ مافەکانی بپارێزدرێت ، هەندێک ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرانبەر بە کۆمەڵگا و ژینگە و دەوروبەری هەیە کە ئەبێ جێبەجێیان بکات و نابێت پشتگوێی بخات و خۆی لێ بدزێتەوە. یەکێک لەوانە مەسئولیەت بەرانبەر بە ژینگە و خاوێن ڕاگرتنی ژینگەیە.
– سەیران چوون بە مانای ئازاد بوون لە فڕێدان و بەجێ هێشتنی پاشماوەکان لە دەشت و کوێستان و سەیرانگاکان نیە. سەیران کردن هەندێک زانیاری و ئادابی دەوێت کە ئەشێ لەبەرچاو بگیردرێت. کۆکردنەوەی پاشماوەکان دوای سەیرانەکان و خستنیان بۆ ناو زبڵدان نەتەنیا شەرمەزاری نیە بەڵکوو نیشاندەری بەرزبوونی ئاستی کلتور و ژینگە دۆستی هەر گەلێکە.
– هەر لێرەوە داوا لە ئیدارەکانی آموزش و پرورش ، فرمانداری ، حفاظت محیط زیست ، منابع طبیعی ، شارەداری دەکەین کە لە بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ ناساندنی زانستی زیاتری زبڵ و پاشماوەکان و شێوازی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵیاندا کارگە و سمیناری جۆراوجۆر و بەردەوام بۆ هاوشاریە بەڕێزەکان دابین بکەن و صدا و سیماش بۆ بڵاوکردنەوەی چالاکیەکان و هەروەها کلیپی ئاموزشی ئەم بیرۆکەیە پشتگیری بکات.
– هەروەها پشتگیری لە پڕۆژەی “تفکیک زبالە از مبدا” ئەکەین (واتە “جیاکردنەوەی زبل و پاشماوەکان لە سەرچاوەوە”) و داواتان لێدەکەین بە هەموو شێوەیێک لە ژیانی رۆژانەتاندا ئەم ئەرکە بەجێ بهێنن و یارمەتی ئەو خۆشەویستانەش بەن کە بە مەبەستی پاک و خاوێنی زیاتری شارەکەمان دێنە بەر ماڵەکانتان.
پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە