پشتگیری پاژین لە پاراستنی زرێبار و گەڕانەوەی دوچەرخەسوارەکان
په یامی پارێزوانانی ڕێک خراوه ی پاژین به بۆنه ی ڕکاب لێدانی سێ ئه ندامی دووچه رخه سواری رێک خراوه که و پێوانی ۱۳۵کیلۆمتررێگای شاخاوی بانه-مه مه ریوان به مه به ستی پشت گری له پاراستنی زرێباری مریوان
به درووشمی”نابۆتێک چوونی زرێبار”.
وێڕای سڵاوێکی گه رم وسه وز و ژینگه پارێزانه بۆهه موو ئێوه خه ڵکی ژینگه دۆستی شاری مه ریوان:
سپاسی هه ستی به سۆزی هه مووئێوه ئازیزان وخۆشه ویستانی شاره جوانه که ی زرێبار ده که ین که به دڵێکی پڕ له خۆشه ویستی بۆژینگه به پێشوازی ئێمه وه هاتون وهه روه ها ده ستی لێوان لێوماندوو له کار و ئه رکی ڕۆژانه تان تاک به تاک ماچ ده که ین و له سه رسه رمانی داده نێین و ماندوویی ڕێگای پڕ له هه وراز نشیوی بانه مه ریوانی پێ ده حه سێنینه وه….
خۆشه ویستان هه روه ک هه مووئاگادارین ڕۆژانه مه ترسیه کانی سه رژینگه به گشتی و ژینگه ی خاوێنی ئێمه به تایبه تی زیاتر و زیاتر ده بێ…
زیاد بوونی گازه گوڵ خانه ییه کان-سازکردنی به نداوه کانی یه ک له دوای یه ک -سوتاندن وبڕینی له ڕاده به ده ری دارستان و له وه ڕگه کان-سازکردنی کارگه و کارخانه ی دژه ژینگه یی جۆراو جۆر-زه مین خۆری و کێوخۆری وله م دواییانه ش دا زه ریا خۆری و ده یان گرفتی تر ئاسۆیی ژیانی دانیشتوانی گۆیی زه وی ڕه ش و ڕه شتر و مه ترسی دارترکردوه..
هه مویی ئه م گرفتانه که به ربینی به ژینگه گرتوه له لاین تاقمی جۆراوجۆری قازانج په ره ست وهیز و ده سه ڵاته پاوان خوازه کانه وه به سه ر ژیان و ژینگه دا هاتوه..
به ڵام به ناوی پێش که وتوویی و خزمه ت به شاروومه ندان و کۆمه ڵگا ڕه نگی زریقه و بریقه داری پێوه ده نێن وبه خۆڵ کردنه ناو چاوی خه ڵک .ئازار ونه هامه تیه دزێوه کانی ئه م کاره ساتانه ده شارنه وه و تازه گه لێک منه تی به خه مه وه بوونی کۆمه ڵ گاش له سه رمان داده نین…
ژینگه دۆستانی خۆشه ویست:
هه موویی ئێمه به و کاره ساتانه ی که ساڵانه و مانگانه و ته نانه ت ڕۆژانه ش به سه ر ژیان و ژینگه مان دا دێ ئاگادارین و ده زانین که ته نیا و ته نیا بۆ به ده ست هێنانی قازانج و سودی زیاتر و سه رمایه یه زۆرتره که ئاوا که وتوونه کاول کاری و هه روه ها له ناوچوونی شوێنی ژیان و ژینگه له لایان هیچ بایخێکی نیه و قازانج په ره ستی له ئاست ژینگه دا چاوی کوێر کردون…
به ڵام دوژمنانی سرووشت و ژینگه ئه وه بزانن و ئاگاداربن که ئێمه ی ژینگه پارێز به بیر‌و هزری ڕووناک وزانستیانه تائه و جێگایه ی له توانا‌مان دا بێت ناهێڵین چیتر شوێنی ژیان و ژینگه مان له پیس تر و مه ترسی دار تر بکه ن و قۆڵی هیممه ت مان که ساڵانێکه بۆپاراستنی ئه م ژینگه هه ڵماڵیوه به گوڕ‌و تینێکی زیاتره وه دێینه شه ری پاراستنی ژینگه و پاراستنی ژینگه ش به ئه رکی سه رشانی خۆمانی ده زانین وتائه و جێگایه ی که ته مه ن مه ودا بدات ناهێڵین ڕوو زه ردی ژینگه و ڕوو زه ردی نه وه ی داهاتوویی ئه م کوردوستانه بین و ئه گه ریش له ڕێگای پاراستنی ژینگه دا له هه ر لایه که وه ئاسته نگ و کۆسپ و ته گه ره مان بێته سه ر ڕێگا به پشت به ستن به هێزی جه ماوه ر و هێزی پارێزوانانی ژینگه ڕای ده ماڵین و له م ڕێگه یه ش دا هیچ دوو دڵی و ڕاڕاییه ک به خۆمان ڕێگه ناده ین….
و دووپاتی ده که ینه وه که ڕێبازی ژینگه پارێزی ڕێبازێکی خاوێن و پڕله هه ست و خۆشه ویستی به رانبه رژینگه وخاک و ئاوی وڵاته که مانه و له م ڕێگایه ش دا بۆپاراستنی ژینگه که ی له هه رشارو گوندێک بین هه موووڵاتمان لا یه که و هه وڵی بێ وچانی بۆئه ده ین و وه ک پارێزوانێک ناهێڵین ئه م رێبازه پیرۆزه ون ببێت و پشتاو پشت ده ی گوازینه وه بۆ نه وه ی دوواڕۆژمان و ماندوونه ناسانه بۆی تێ ئه کۆشین…
چونکا تێکۆشان بۆ ڕێبازی ژینگه پارێزی پیرۆزترین تێکۆشانی میژوویی خه ڵکی جیهانه…
به سپاسه وه…
هه رشاد و به خته وه ر و ژینگه پاریز بن…
بژی رۆحی ژینگه پارێزی….
ڕۆژی دوشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣/٨/٩۵ به به‌شداری به‌شێک له ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌ی پاژین و له پارکی ژینگه‌ی بانه و له به‌رده‌م په‌یکه‌ری سمۆره، کۆڕی ڕێزلێنان له ئه‌و سێ دوچه‌رخه سواره‌ی که بۆ ڕێزلێنان و پشتیوانی له گۆلی زرێبار و به دروشمی نا بۆ تێک چونی زرێبار مه‌ودای بانه تا مه‌ریوانیان به دوچه‌رخه پێدان لێ دابوو پێک هات. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژین و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پاژینه‌وه ده‌ست خۆشی له‌و سێ به‌ڕێزه کاک محه‌ممه‌د عه‌بدوڵلاپور، ئارمان فه‌ره‌ج پور، ئه‌بوبه‌کر ئه‌مینی، کرا و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیان له‌م ڕێیه‌و له‌و چالاکیانه‌یا بۆ خواستن. هه‌روه‌ها له‌م مه‌ڕاسمه‌یا سپاس نامه‌یێک له لایه‌ن ڕکخراوه‌ی پاژینه‌وه وه‌ک ڕێزێک بۆ چالاکیه‌که‌یان پێشکه‌ش به ئه‌و به‌ڕێزانه کرا.