پەردەلادان لە پەیکەری سمۆرە
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەزبەری ۹۵ی هەتاوی و بە هیممەتی ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگەی بانە_پاژین و شارەوانی بانە و شۆڕای شاری بانە و دایرەی ژینگەیی(موحیت زیست) ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان و لە ژێر ناوی ڕۆژێک بۆ سمۆرە باخەوانەکەی زاگڕۆس لە پارکی ژینگەی شاری بانە بەڕێوەچوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ پەردە لادان لە پەیکەری سمۆرە لەو پارکە. لەم ڕێوڕەسمەدا جەماوەرێکی زۆری خەڵکی بانە و دەوروبەر و ڕێکخراوە ژینگە پارێزییەکانی پارێزگای ورمێ و سنە و چەند ناوچەی ئێران بەشدار بوون. سەرەتا چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە. پاشان وتەبێژی پاژین فواد حەسەنی ساوان پەیامی پاژینی پێشکەش کرد و بەخێر هاتنی میوانەکانی کرد. هەر وەها کاک حامید ئەسراری باسێکی سەبارەت بەو ڕێوڕەسم و چالاکییە پێشکەش کرد. پاشان ئەندازیار ڕۆستەم پوور شارەوانی بانە چەند وتەیێکی سەبارەت بە پڕۆژەی پارکی ژینگە و پەیکەری سمۆرە و چالاکیەکانی شارەوانی پێشکەش کرد. پاشان لە لایەن کیژی چاو گەش ئەوین پزشکی پارچە موسیقایێکو سرودی خوایە وەتەن ئاویە پێشکەش کرا. پاشان چەند وتەیێکی بەنرخی ژینگەپارێزی لە لایەن کاک ناجی کانی سانانی چالاکی بە توانای ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان پێشکەش کرا. هەروەها چەند ووتەیێک لە لایان قارەمانی دوچەررخە سەواری جیهان بۆ تەک چەرخ کە بە مەبەستی پشتیوانی ڕۆژێک بۆ سمۆرە بە تەک چەرخ لە سەردەشتەوە هاتبوو پێشکەش کرا.پاش ئەو سرودی سمۆرە لە لایەن مناڵانی باخچەی ساوایانی ئاوان پێشکەش کرا. پاشان بەرپرسی دایرەی ژینگەی بانە کاک دڵسۆز میرزایی قسەکانی ئەو لایەنەی پێشکەش کرد. پاشان چالاکی ژینگەیی خانمی ئەکبەری کە لە تارانەوە دوو سمۆرەی هێنابوو بۆ آزاد کردن چەند وتەی پێشکەش کد سەبارەت ب سۆز و خۆشەویستی سەباەت بە ئاژەڵان. شانۆیێکی جوانی ژینگەیی لە لایان گروپی شانۆی چەکۆ نێو ئاخنی بەرنامەکە بوو. ووتەکانی کاک عەلی موسلیمی ئەندانی شۆڕای شار بەشێکی دیکە لە بەرنامەکە بوو. پاشان شێعرێکی جوان و ژینگەیی لە لایەن کاک هادی کەریمی خوێندراوە بە پێدانی ڕێز نامەو پێشکەش کردن بە چالاکانی بوواری ژینگە دابەش کردنی خەڵات و میوانداری کردنی بەشداربوان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.