انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

ڕاگەیاندراوی ژومارەی ( ۱ ) ی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە پاژین سەبارەت بە گیان بەختکردنی چەند کەس لە هەڵسووڕاوان و ئەندامانی سەوزی چیای مەریوان لە ڕووداوی ئەم دواییانە.

خەڵکی بەڕێزی کوردستان؛

بە داخ و کەسەرەوە ئەمڕۆ ۳ی خەرمانانی ۹۷ ئاگادار کراینەوە کە بە هۆی ئاوری دارستانەکانی ئاوایی سلسی ناوچەی مەریوان ، دوو کەس لە ئەندامانی هەڵسووڕاوی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوەکانی، ۱ ـ شەریف باجوەر، ۲ ـ ئومێد کۆنە پۆشی، لە گەڵ دوو کەس لە بەڵێندەرانی ئاور کوژێنەوەی سەرچاوە سروشتیەکانی مەریوان، بە ناوەکانی، ۱ـ ڕەحمەت حەکیمی نیا. ۲ ـ موحەمەد پژووهی، بە هۆکارێک کە تا هێشتا نەزاندراوە، لە رێگای پارێزگاری لە سرووشتی سەوزی کوردوستان گیانی خۆیان لێبووردووانە پێشکەش کرد.بەم بۆنەوە ئەنجومەنی پاژینی بانە هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕێزی گیان بەختکردووان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و هەمو خەڵکی سرووشت خۆشەویستی مەریوان و کوردوستان ڕادەگەیەنێت،.

ئەنجومەنی پاژین پێداگرانە خوازیاری ناساندنی ئەنجامدەرانی ئاورەکانی ئەم دوواییە و ڕوون کردنەوەی هۆکاری شەهید بوونی دڵتەزێنی قوربانیانی ئەو ڕووداوەو بە دواداچوونی ئەو پرسە لە ڕێگەی پێگەکانی دادوەری و پێوەندی دارەوەیە.

ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگه ی بانە ( پاژین) ۳/ ۶ / ۱۳۹۷

 

نوشته شده توسط سه شنبه ۶ شهریور ۱۳۹۷ 2,324 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=7028