کارۆ لە گه ل سمۆرە باخەوانە که ی !!
کارۆ ئەندامی بنەماڵەیێکی ژینگەپارێزە، باوکی کارۆ لە کۆمیتەی پاراستنی مافی ئاژەڵانی پاژین ئەرکی بە ئەستۆ گرتووە و چالاکی ئەکات ماوەیێک لەمەوبەر ژینگە دۆستێکی شاری سەقز سمۆرەیێکی ڕادەست کردن تا پاش پێڕاگێشتن و چاک بوونەوە بیگەڕێننەوە باوەشی سروشت. کارۆ چەند ڕۆژێک لەگەڵ برا بچوکەکەی خزمەتی ئەم سمۆرە جوانەیان کرد و پاشان لە دارستانەکانی بانە گەڕاندیانەوە بۆ ناو سروشتی جوانی کوردستان
.
کارۆ لە پەیامێکدا ئەڵێ:
سمۆرە باخەوانە، باخەوانی زاگرۆسە، بوونی ئەم هەموو دار بەڕووە جوانە بەشێکی لە بوونی سمۆرەیە کە بەڕووەکان لە ژێر عەرز ئەشارێتەوە و دواتر ئەڕوێنەوە و ئەبن بە دار. داواکارە خەڵک ڕاوی سمۆرە نەکەن، بەتایبەت کە بەرەو وەرزی بەفر و سەرما ئەچین، با زاگرۆس و دارستانەکانی بێ باخەوان نەمێننەوە.