منداڵەکان نیگه‌رانی داهاتووی خۆیانن….
ئاڵ و گۆڕ له سه‌ر ڕه‌وتی ژیان و زیادەخوازی مرۆڤ بۆ بەکارهێنان لەگه‌ڵ پێشکەوتنی ئامرازی پیشەسازی، زه‌بری گه‌وره‌ی له ژینگه داوه…
گه‌رم بوونی هه‌وا له ئاستی جیهان، مه‌ترسی بۆ لێک ترازانی لایه‌ی ئۆزۆن و ئاڵ و گۆڕ له سه‌ر که‌ش و هه‌وای ناوچه‌یی،
له‌و مه‌ترسییانه‌ن که ژیانی ئەمڕۆ و داهاتوویان بۆ به‌ره‌ی داهاتوو خستۆته ژێر سێبه‌ری ترس هێنه‌ر…
به چالاکی کچێکی مێرمنداڵ به ناوی(گەرتا تۆنبێرگ)له وڵاتی سوئێد جووڵانەوەیەکی گه‌ورە بۆ به‌ر چاو خستنی مه‌ترسی له سه‌ر ژینگه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌م جووڵانه‌وه داواکاره هه‌وڵێکی گورج و گه‌وره بۆ به‌رگری له ئاڵ و گۆڕی که‌ش و هه‌وای ناوچه‌یی له ئاستی جیهان و نێودهوڵەتی ده‌ست پێ‌بکات….
ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه زۆر زوو له نێو منداڵانی قوتابی له سه‌رانسه‌ری دونیا په‌ره‌ی ساندووه…
گه‌ورەترین چالاکی له‌م بوواره دا ڕۆژی هه‌ینی سێهه‌می جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ به مانگرتنی قوتابیان به خۆبواردن له ڕۆیشتن بۆ پۆلی خۆیان و هاتنه سه‌ر شه‌قام ڕووی دا…
ئه‌م کاره وه‌کوو ڕاگهیاندنەکان باسیان کرد له ۱۶۰۰ شاری جیهان به به‌شداری یه‌ک میلیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار که‌س له وڵاتانی گه‌وره و چکۆله له سوئێد و ئۆسترالیا تا ئه‌گاته کانادا، له خۆ گرتووه.
منداڵەکان داوا له به‌رپرسان و سیاسهتمەداران ئه‌که‌ن که بیر له پاراستنی مافی ژیان بۆ به‌ره‌ی داهاتوو بکه‌ن…
جێگه‌ی خۆیه‌تی که قوتابیان و منداڵانی ئێمه‌ش داکوکی له سه‌ر ئه‌م مافه ڕه‌وا و ئینسانییە بکه‌ن و ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی هاو تهمهنەکانیان له جیهان….