پویش ” نه به ماهی قرمز ” همراه با مردم
انجمن پاژین در نظر دارد به مناسبت استقبال از نوروز پویشی تحت عنوان ” نه به ماهی قرمز ” را با همکاری آحاد مردم فهیم و آگاه شهرستان بانه اجرایی نماید
زمان شروع پویش ٢٠ بهمن لغایت ٣٠ بهمن ماه ١۴٠٠ میباشد.
شرایط شرکت در پویش :
١- افرادی می توانند برای پویش فیلم ارسال نمایند که سن آنان زیر ١۵ سال باش.د
٢-فیلم های ارسالی کمتر از ١۵ ثانیه باشد .
٣-از متن های آماده شده انجمن در رابطه ى با ماهی قرمز استفاده شود. ( این متون در پایین این برگه موجود می باشد )
۴-فیلم های ارسالی کیفیت لازم را داشته باشد.
۵-فیلم ها فقط به آیدی تلگرام @pajin13 ارسال گردد.
به ۴٠ فیلم برتر ” کارت بازى ” در شهربازی رویال قصر و کتاب داستان محیط زیستی اهدا خواهد شد .
زمان اعلام برگزیدەگان: ١۵ اسفند( روز درخت کاری ) خواهد بود .
متون علمی اثبات شده در باره ماهی قرمز :
مناڵەکان لە فیلمەکانیان ئەبێت یەکێک لەم ڕەستانە بە کار بێنن
١- ماسیی سوور لە کلتووری ئێمەدا بوونی نەبووە و نییە و کلتوورێکی ھاوردەکراوە و لە سەردەمی قاجاڕەکانەوە هاتووەتە سەر سفرەی نەورۆز
٢-ماسیی سوور ماسییەکی هێرشبەرە و کاتێک دەخرێنە ناو ڕووبارەکان، گەرا و هێلکەی ماسییەکانی تر یان بەچکە ماسی و تەنانەت ماسییە گەورەکانیش ڕاو دەکەن و بۆ ژینگە و ماسییەکان مەترسیدارن
٣-دەرهاویشتەی پێستی ماسیی سوور دەچێتە ناو تۆنگ و ئەکاریۆمەوە کە دەبن بە هۆی سەرهەڵدانی هەستۆکی پێستی و ئێگزێما و خورووی پێست لە منداڵان و گەورەکاندا.
۴-لە پیساییی ماسییەکاندا نەخۆشینێک بە ناوی سالمونێلا هەیە کە کاتێک دەچێتە ناو جەستەی مرۆڤ، نەخۆشیی تیفۆئید و نەخۆشینی کۆئەندامی خواردن لە منداڵان دروست دەکات
۵-منداڵان بەهۆی دەست لێدانی ماسیی سوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە و تای قورس دەبن
۶-کەسانی هەستۆک و هەستەوەر نابێت ڕاستەوخۆ دەست لە ماسیی سوور بدەن
٧-پێشنیار دەکرێت لەپاش هەر جار دەست لێدانی ماسی دەستمان بە ئاو و سابوون بشۆرین و دەست لە چاو و پێست و دەممان نەدەین ، دەستەوانەش بۆ کەسانی هەستۆک پێویستە
٨-بەشێک لە ماسییەکان هەڵگری باکتریایەک بە ناوی مایکۆ باکتریۆمن(سیل) کە دەست لێدانیان دەبێت بە هۆی تووشبوونی نەخۆشیی پێستی و ئێگزێما
٩-ماسیی سوور خەسار بە پێستی منداڵان دەگەیەنێت چون زۆربەیان هەڵگری کارگ و باکتریان کە نەخۆشیی پێستییان پێوەیە
١٠-سەرەڕای ئەوەی کە منداڵ بە دەست لێدانی ماسی تووشی نەخۆشیی پێستی دەبێت، پیسبوونی ئاوی تۆنگەکەش بە پیسایی ماسییەکە لەخۆگری چەند جۆر نەخۆشیی پێستییە
١١-بەشێک لە گەورەکان ماسی وەکوو ئامێری یاری بۆ منداڵانیان بەکار دەهێنن و منداڵان یاریان پێ دەکەن و دەستیان لێ دەدەن و مەترسیی زۆری بەدواوەیە، بەم بۆنەوە دایک و باوکان دەبێت منداڵەکانیان لە تۆنگی ماسی دوور بخەنەوە.
١٢-ئەگەر منداڵان ڕاستەوخۆ دەست لە ماسیی سوور بدەن لەوانەیە نەخۆشیی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ بۆ یەک بگوێزنەوە
١٣-ئەم ماسییە جوان و ڕەنگاوڕەنگانە زۆر جار تەمەنیان کورتەوە لە چەند ڕۆژ زیاتر ناژین و منداڵان زوو خوویان پێدەگرن و مردنەکەیان خەسار بە دەروونی منداڵان دەگەیەنێت
١۴-زیندانی کردنی ماسیی سوور لە تۆنگێکی شیشەیی چکوولە جۆرێکە لە ئاژەڵ ئازاری ،ئاژەڵانیش وەک ئێمە مافی ژیانیان ھەیە .