انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

استقبال گرم ساوان از نوروز، جشن درخت کاری و پاکسازی، هدیه ای به بهار

شەممە ۲۲ی ڕەشەمەی ۹۴ی هەتاوی بە هیمەتی دێهیاری و شۆڕا و ژینگە پارێزانی ساوان و بە بەشداری خەڵکی گوندی ساوان و چەند ڕێکخراوەی مەدەنی و کەسایەتی، شاعیر و خەڵکی ناوچەکە، بۆ پێشوازی لە ساڵی نووێ و جێژنی نەورۆز، هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوە و چاندنی نەمام لە گوندی ساوان سەر بە شاری بانە بەڕێوەچوو.

سەرەتا بە هاوکاری بەشدار بووان هەڵمەتی خاوێن کردنەوەکە بەڕێوە چوو، پاشان لە بەر مزگەوتی گوند کۆبوونەوە و ڕیزی بەرنامەکان بەم شێوەیە.

۱.خوێندنی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز لە لایان ئەبووبەکر مروەتی.

۲.بەخێر هێنانی ئامادە بووان لە لایان پێشکەشکاری بەرنامەکە حەسەن حەسەنی ساوان.

۳.پێشکەش کردنی پەخشانێک و ووتەکانی مامۆستا پێش نوێژی گوندی ساوان، مامۆستا خالید ڕەئوفی.
۴.پێشکەش کردنی باسێک و چەند شێعرێک لە لایەن کاک کەریم دافیعی.

۵.پێشکەش کردنی سرودێک لە لایان کۆڕی سرودی کچانی ساوان.

۶.پێشکەش کردنی باسێک لە سەر ژینگە لە لایان ئاغای ساڵحزادە کارمەندی دایرەی موحیتی زیستی بانە.
۷.پێشکەش کردنی ووتەکانی کاک عێزەت عەزیزی بەرپرسی بنکەی تەندروستی ساوان.

۸.پێشکەش کردنی سرودێک لە لایان کۆڕی سرودی کوڕانی ساوان.

۹.خوێندنەوەی شێعرێک لە لایان خاتوو یارا.

۱٠.خوێندنەوەی پەیامی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بانە لە لایان ماردین ڕۆژهەڵاتی.

۱۱.خوێندنەوەی پەیامی ئاسۆی ڕوون لە لایان کاک سماییل غەمگین.

۱۲.دوا بڕگەی ڕێوڕەسمەکەش چاندنی نەمام لە لایان بەشدار بووانەوە بوو.

شایانی باسە کە لە نێوانی بەرنامەکانیشا بە چایی و شیرینی میواندارە لە ئامادەبووان کرا.

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14

نوشته شده توسط یکشنبه ۲۳ اسفند ۱۳۹۴ 2,972 بازدید
دسته : پسماند و زباله ، جنگل ها و مراتع
https://www.pajinngo.ir/?p=5515