انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

ژینگه پاریزانی ساوان اجرا میکند

ئاگاداری.!
بەڕێوە ئەچێت‬
لە بەرەبەری ساڵی نوێ و بۆ پێشوازی کردن لە نەورۆزی کوردەواری، بە هیمەتی ژینگە پارێزانی ساوان و دێهیاری و شۆڕای گوندی ساوانی بانە، هەر وەک داب و نەریتێکی جوانی کوردەواری، هەڵمەتێکی ژینگە پارێزی و خاوێن کردنەوەی ناو دێی ساوان بە شێوەیێکی سەمبۆلیک، بۆ ئامادەکاری نەورۆز و ساڵی نوێ، بە بەشداری خەڵکی ساوان و چەندین کەسایەتی ناوچەکە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەشەمە(۲۲ اسفند) ۹۴ی هەتاوی، لە گوندی ساوان بەڕێوە ئەچێت.
هەر بەو بۆنەوە بانگهێشتی هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەنجومەنەکان و بەرپرسان و کەسایەتیەکانی بانە و دەوروبەر ئەکەین کە لەو ڕۆژەیا بەشداری ئەو هەڵمەتە بن و یارمەتیدەرمان بن کە بتوانین ئەو نەریتە جوانە جێگیر بکەین و لەمە بەدوا هەموو ساڵێک لە هەموو ناوچەکانی دیکەش بۆ پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێ هەستین بە خاوێن کردنەوەی ژینگەی شوێنی نیشتە جێ بوونمان تا وڵاتێک و نیشتمانێکی جوان ڕازاوەمان هەبێت.
شوێن: گوندی ساوانی بانە
ڕۆژ: شەممە
ڕێکەوت:۲۲/۱۲/۹۴_ڕەشەممە
کاتی بەڕێوەچوون: کاتژمێر ۲:۳٠ دوانیوەڕۆ
هاتنتان مایەی شانازیمانە و جێ هەنگاوەکانتان بە گوڵ ئەنەخشێنین.
ژینگە پارێزانی ساوان‬ لقی پاژین،بانە
دێهیاری ساوان‬
شۆڕای_ساوان‬

Sawan8

 

نوشته شده توسط جمعه ۲۱ اسفند ۱۳۹۴ 2,989 بازدید
دسته : پسماند و زباله
https://www.pajinngo.ir/?p=5507