طبیعت سطل زباله نیست، زباله را در طبیعت رها نکنیم (۱۳بدر۹۵)
ما در ۱۳بدر زباله های خود را در طبیعت رها نمی‌کنیم، شما چطور؟
کاری هاوبەشی خزمەتگوزاری شارەوانی بانە و کمیتەی زبالەی ئەنجومەنی پاژین
گزارش
ڕۆژی هه‌ینی ١٣/١/٩۵ کۆمیتەی زبالەی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه، و کۆمه‌ڵێک له ژینگه پارێزانی بانه و شاره‌وانی بانه، به بۆنه‌ی سه‌یرانی سیانزه به‌ده‌ر و چوونی خه‌ڵک بۆ گه‌شت و سه‌یران، هه‌ستان به به‌ڕێوه بردنی هه‌ڵمه‌تی دڵق بڵاو کردنه‌وه به ناو سه‌یرانچیان و هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یا زیاتر له ١۵٠٠٠ دڵق بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی زبڵی سه‌یرانچیان له دوو شوێنی سه‌ره‌کی و سه‌ر ڕێی سه‌یرانچیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش کرا که شوێنه‌کان بریتی بوون له:
١.کۆتایی بلواری سه‌رده‌شت بۆ سه‌یرانگای ده‌شتی ساوان و جاده‌ی سه‌رده‌شت.
٢.بلواری عوسمان ئاوا بۆ سه‌یرانگای ده‌شتی سورێن.
شایانی باسه که ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له کاتژمێر ١١ ته‌واو بوو.
له هه‌ڵمه‌تی دوهه‌مدا دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ به هیمه‌تی کۆمیتەی زبالەی ئه‌نجومه‌نی پاژین و ژینگه‌پارێزانی ساوان لقی پاژین، بنکه‌یێکی ژینگه‌پارێزان له سه‌یرانگای ده‌شتی ساوان دانرا و چالاکانی ژینگه پارێز به گه‌ڕان به ماشێن به‌سه‌ر جاده‌ی سه‌یرانگاکه و به ناو خه‌ڵکدا له ڕێی باند و بڵینگۆوه خه‌ڵکیان ئاگادار کرده‌وه که پاشماوه‌کانیان کۆ بکه‌نه‌وه و له دوای کۆتایی سه‌یرانه‌که‌یان له ناو سروشت جێی نه‌هێڵن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش تا دره‌نگانێکی ئێواره‌ی ڕۆژی سیانزه به‌ده‌ر به‌ردوام بوو و له دره‌نگانێکی ئێواره‌دا کۆتایی پێ هات.