انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

هەڵمەتی نۆژەن کردنەوە و چاندنی گوڵی زەردو سووری سڵێمانبەگی بانە.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۴ی گوڵانی ۹۷ی هەتاوی، بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە خەڵکی ژینگە دۆستی شاری بانە و لەسەر دەستی ئەنجومەنی پاژین و شارەوانی بانە، هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی گوڵی زەردو سوور لە مەزارگەی سڵێمانبەگ بەڕێوەچوو.🔸دەسپێکی بەرنامەکە بە وتەکانی سەرۆکی شارەوانی بانە حاجی وریا وسوقی بوو.بەڕێزیان بە ئاماژە کردن بەو کارە گرینگە ڕایانگەیاند کە بۆ ئەو مەبەستە بڕی ۸٠٠٠ خەڵفی گوڵی زەردو سور لە لایەن شارەوانی بانەوە ئامادە کراوە تا بچێندڕێت تا پەرژینێکی جوان لەم گوڵە بە دەوری مەزارگەی سڵێمانبەگدا بکێشرێت کە سەرنجی هەر ڕێبوارێک بە لای خۆیا ڕاکێشێت. هەروەها دەست خۆشی لە ئەنجومەنی پاژین و خەڵکی بانە کرد و هیوای خواست کە زیاتر پەرە بدرێ بە ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە شاری بانە ئەکرێت و هاوکاری نێوان پاژین و خەڵک و شارەوانی لەوە زیاتر پەرە بستێنێت.🔹لە بەشێکی دیکەی مەڕاسیمەکەیا فوواد حەسەنی ساوان وتەبێژی ئەنجومەنی پاژین چەند وتەیێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و دەست خۆشی لە جەماوەری خەڵکی بانە کرد کە هەموو کات بە دڵێکی ئاوەڵاوە بە دەنگ پاژینەوە هاتوون و ئەو خەڵکەی وەک سەرمایەیێکی گرینگ بۆ پاژین وەسف کرد. پاشان باسێکی کرد سەبارەت بەم بیرۆکەیە کە لە لایەن پاژینەوە ۲ ساڵ لەمەو بەر دراوە بە شارەوانی و شۆڕای شاری وەخت و لەمساڵا بە خۆشیەوە کەوتە بوواری جێبەجێ کردن و خەڵکی بانەی دڵخۆش کرد. هەر وەها ئەم هەلەیان وەک دەرفەتێک بۆ ڕاکێشانی گەشتیار لە شار و وڵاتانی ترەوە بۆ بانە باس کرد کە ئەتوانرێ لە بوواری گەشتیاریەوە خزمەتێکی زۆر بە شاری بانە بکات و تەنانەت فستیواڵی گوڵی زەردو سووری سڵێمانبەگی بە دواوە بێت. پاشان ئاماژەیان بە هاوکاری شارەوانی بانە کرد کە تەعامولی باشیان بووە و دەست خۆشی تایبەتیان کرد لە ئازیزانی زەحمەتکێشی خەدەمات شاری و بەشی گوڵ و گیای شارەوانی کە زەحمەتی سەرەکی بۆ پەروەردە کردنی ئەو گوڵانە لەسەر شانی ئەوان بووە.▪پاشان لە لایەن منداڵانی باخچەی ساوایانی “سرزمین آرزوها” ۲ سرودی خۆشی ژینگەیی پێشکەش بە ئامادە بووان کرا و هەروەها وەک ڕێز لێنان لە ئەنجومەنی پاژین لە لایەن بەڕێوەبەرانی باخچەی ساوایانی “سرزمین آرزوها” لەوحێکی سپاس و ڕێزلێنان لەگەڵ چەپکە گوڵێک پێشکەش بە ئەنجومەنی پاژین کرا.▫لە کۆتایی مەڕاسیمەکەش بە خۆشی و هاودڵی و لە کەشێکی زۆر ئارام و تایبەتدا بە چاندنی گوڵی زەردو سوور لە مەزارگەی سڵێمانبەگ و دەوروبەری و هەروەها لەسەر گڵکوی هونەرمەندانی کۆچکردوو؛ برایانی کەریمی و نوسەری بە ناوبانگی کورد براییم خان یونسی کۆتایی بە بەرنامەکە هات.

(#ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)#پاژین)

 

نوشته شده توسط چهارشنبه ۵ اردیبهشت ۱۳۹۷ 2,546 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=6881