انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکی ئەنجومەنی پاژین بۆ کرانەوەی لقی پاژین لە شاری ئارمردە(بانە):

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی پاژینی بانە و کردنەوەی لق لە ناوچەی بانە و لەسەر داوای خەڵکی ژینگەدۆستی شاری ئارمردە(بانە)، شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی بانەمەڕێ ۹۷ی هەتاوی، پۆلێک لە ئەندامان و چالاکوانانی پاژین سەردانی شاری ئارمردەیان کرد بە مەبەستی کردنەوەی لقی پاژین لەو شارە. کۆبوونەوەکە لە مزگەوتی گەورەی ئارمردە بە بەشداری بەشێک لە خەڵکی ئەوێ دەستی پێکردو بەڕێوەچوو. دەستپێکی بەرنامەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز بوو. پاشان بەڕێز دوکتور عەزیز زادە چەد وتەیێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دەست خۆشی لە ئەنجومەنی پاژین کرد کە توانیویانە بۆ فەرهەنگسازی ژینگەیی لە کۆمەڵگایا هەنگاوی ئەرێنی بنێن و ئامادەیی خۆی و شارەوانی ئارمردەی بۆ هاوکاری لەگەڵ لقی پاژینی ئارمردە دەربڕی. دوابەدوای ئەو فوواد حەسەنی ساون، وتەبێژی ئەنجومەنی پاژین باسێکی گشتی سەبارەت بە چۆنیەتی کار و چالاکیەکانی پاژین و گرفتەکانی بەر دەم ژینگەی ناوچەکە پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پاژین ئەنجومەنێکی سەربەخۆیە و ژینگە چەترێکە کە هەمووان لە ژێر ئەو چەترەیا کۆ ئەکاتەوە و ئەندامانی پاژین خۆبەخشانە کار ئەکەن بۆ پاراستنی ژینگە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیا ڕووی کردە بەرپرسان کە ئەوانیش بەرپرسن لە هەمبەر پاراستنی ئەو ژینگەیەی کە کەڵکی لێ وەرئەگرن و هەوڵی زیاتر بەن تا کار بکرێت بۆ زیاتر ناساندنی ئارمردە وەک ناوچەیێکی گەشتیاری لە بوواری سروشتی جوان و بێ وێنەی ئەو ناوچەیە. هەروەها ئاواتی خواست کە لقی ئارمردە زۆر بەهێزو بەرفراوان بێت تا ئەو دێهاتانەی دەوروبەریش بگرێتەوە.پاشان کاک مستەفا ئیختیاردینی بەرپرسی لقی پاژین لە ئارمردە چەن وتەیێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیان کە ژینگە ئەوندە مەترسی لەسەرە کە پێویستە ویژدانمان بەخەبەر بێتەوە و کار بکەین بۆ ئەوەی کە بیپارێزین.▫کاک ڕەحمان سلێمانی ڕەییسی هەیئەت مودیرەی پاژین بە داوی ئەودا چەند وتەیان پێشکەش کرد و ڕایانگەیاند کە ئەرکی سەرەکی پاژین فەرهەنگسازییە و گۆی زەوی سفرەیێکە کە هەمووان لەسەر ئەو سفرە دانیشتوین و ئەبێ وەک یەک و بە شێوازێکی باش کەڵکی لێ وەرگرین و لە پاڵ ئەویشا ئەبێ ژینگەکەی بپارێزین، هەروەها لەم نێوانەیا بوونەوارانیش بەشی خۆیان هەیە و نابێ بێ بەزەییانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.

پاشان کاک زاییر ڕەسوڵی ڕەییسی شۆرای شاری ئارمردە لە چەند وتەیێکدا بەخێرهاتنی خەڵک و چالاکوانانی پاژینی کرد و دەست خۆشی تایبەتی لە ئەنجومەنی پاژین کرد کە بە دەنگیانەوە چوون بۆ کردنەوەی لقی ئارمردەو ئامادەیی شۆڕای شاری ئارمردەی بۆ هەر چەشنە هاوکاریێکی ڕاگەیاند و هیوای خواست کە هەمووان دەست لە دەستی یەک پارێزەری ژینگەکەمان بین. لە نێوان بەرنامەکەشا چەن فیلم و دۆکیومێنتاری لەسەر کارو چالاکیەکانی پاژین بۆ ئامادە بووان نیشاندرا کە بووە جێی سەرنجیان.

لە کۆتاییا بە شەربەت و شیرینی میوانداری لە ئامادەبووان کراو و بە گرتنی وێنەی یادگاری کۆتایی بە بەرنامەکە هات.(#ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)#پاژین)۲٠ی بانەمەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی

 

نوشته شده توسط پنجشنبه ۲۰ اردیبهشت ۱۳۹۷ 2,540 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=6885