انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

چوارشەممە شەو ڕێکەوتی ۲۶ی بەفرانباری ۹۷ی هەتاوی، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین بە مەبەستی باس لەسەر چەند بابەتی پێوەنیدار بە ژینگە سەردانی گوندی نژۆی سەر بە شاری بانەیان کرد.

لەم سەردانەیا سەرەتا مامۆستای ئایینی گوندەکە وێڕای دەست و خۆشی و بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین چەند وتەیێکی بەنرخیان سەبارەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی و پاک و خاوێنی لە ڕوانگەی ئیسلامیەوە پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە ژینگە خزمەتێکی زۆر بە مرۆڤ ئەکات و هەر شتێک کە لەم سروشتەیا بوونی هەیە قازانجێکی تیایەو پێویستە بە هەمووان ئاگاداری بین.

پاشان دێهیاری گوندی نژۆ خاتوو موعتەمیدی بەخێرهاتنی بەشداربووانی ئەو کۆڕەی کرد و ئامادەیی دێهیاری و خەڵکی نژۆی بۆ هاوکاری و پاڵپشتی پاژینی ڕاگەیاند.

وتەبێژی ئەنجومەنی پاژینیش لە چەن خاڵا باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ڕایگەیاند کە بە هۆی پشوودان بە دارستانەکانی باکووری ئێران کەسانی هەلپەرەست ڕوویان کردووەتە ناوچەی زاگرۆس بۆ بڕین و بە تاڵان بردنی دار بەڕوو و دارەکانی دیکە و پێویستە کە وریا بین و نەهێڵین ئەو کەسانە دارستانەکانمان لە ناو ببەن، هەروەها ئاماژەی کرد بە دیاردەی ڕاو کە بە داخەوە بەو بۆنەوە ئاژەڵە کێویەکان لەناو چوون و مەترسی لەناوچونی یەکجارەکیان لەسەرە و پێویستە فەرهەنگسازی بکەین تا دیاردەی ڕاو بنبڕ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیا ڕووی کردە خاتوونەکانی بەشداربووی کۆڕ و کوتی کە ژنان ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە ژینگەپارێزیا و ئەتوان وەک مامۆستایێکی باش منداڵانیان بار بێنن تا لە داهاتووا خزمەت بە ژینگە بکەن، هەروەها داوای کرد کە خاتوونەکان لە ناو ماڵا لە سفرەی یەکجار مەسرەف و کەلوپەلی دیکەی کە جارێک بەکار دێت کەڵک وەرنەگرن تا نەبێتە پاشماوە و بەرۆکی سروشت بەرنەدا.

پاشان ۳ مێرمنداڵی نژۆیی شێعریان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و لە لایەن پاژینەوە کتێبیان خەڵات کرا.

لە کۆتاییشدا تیزێرێک لە کارو چالاکیەکانی پاژین بۆ ئامادەبووان نیشان درا کە بووە هۆی پێشوازی گەرمی ئەو ئازیزانە و بە گرتنی وێنەی یادگاری کۆتایی بەو سەردانە هات.

نوشته شده توسط چهارشنبه ۱۲ دی ۱۳۹۷ 2,130 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=9738