انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

کردنەوەی لقی ئەنجومەنی پاژین لە گوندی ئاڵۆتی بانە

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین، لە سەر داوای دانیشتوانی گوندی ئاڵۆتی بانە بە مەبەستی کردنەوەی لقێکی پاژین لەو گوندە، ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ۱٠ی ڕەشەمەی ۹۷، پۆلێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی ئەو گوندەیان کرد و لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵکی ئاڵۆت بەرەوڕوو بوون.

سەرەتا لە کتێبخانەی گوند کە لە مزگەوتی گوند بۆ خەڵکی گوند داندراوە، کۆبوونەوەیێکی کورت سازکرا سەبارەت بە هەندێ پرس و باس و خواست.

اشان لە مزگەوتی گوندی ئاڵۆت پێشنوێژی گوند بەڕێز “مامۆستا هێمن تاهیری” وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین داوای لە خەڵک کرد کە پاش نوێژی هەینی لە مزگەوت بمێننەوە و گوێبیستی وتەکانی ئەنجومەنی پاژین بن.

لە پاش نوێژی هەینی “فوواد ساوان” وتەبێژی پاژین وێڕای دەست خۆشی لە خەڵکی گوند و مامۆستا هێمن کە ئەو هەلەیان بۆ پاژین ڕەخساند تا بێنە ناو خەڵکی ئاڵۆت بۆ کاری ژینگەیی، بۆ ئامادە بووان دوواو کوتی: کارو چالاکییەکانی پاژین خۆبەخشانەیەو لە چوارچێوەی ژینگەو ژینگەپارێزییەو بۆ فەرهەنگسازی لە ناو کۆمەڵگایە کە پێویستە هەموومان بۆ خزمەت کردن بە ژینگەو نیشتمان دەست لە ناو دەستی یەک هەنگاو بنێین.

لە بەشێکی تری وتەکانیا ئاماژەی بە چەند کێشەی ژینگەیی کرد کە لەم هەل و مەرجەدا بەرۆکی ژینگەی ئێمەیان گرتووە و بریتین لە: باسی قەیرانی ئاو، ئاوری دارستانەکان، بڕینەوە و لە ناوبردنی دارستانەکان، پاشماوە و بەکارهێنانی کەلوپەلی یەکجار بەکارهاتوو(یکبار مصرف)، پیس بوونی کەش و هەوا، ڕاو، باسێکی گرینگی وەک لێدانی لە ڕادەبەدەری بەنداو و لەگەڵ باسکردنی ئەو پرسە ژینگەییانە ڕایگەیاند کە ئەبێ هەرکامەو لەبەر خۆمانەوە هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی ژینگەو هەرکەس و لە ناو ماڵی خۆیەوە ئەو کارە دەست پێبکات و گوندەکانیش باشترین شوێنن بۆ ژینگەپارێزی بەو پێیەی کە بەشێکی زۆری ژینگەو سروشتی جوانی ئێمە لە گوندکانەو ژینگەپارێزانی ڕاستەقینە ئەبێ لە ناو دێهاتەکانەوە هەڵقوڵێن و چالاک بن. بەڵام لەم ڕێیەیا پێویستە کە هەموو خەڵک بە چەکی زانست تەیار ببن و بە شێوازی زانستیانە بڕۆن بۆ باسەکان تا کۆمەڵگایێکی وریاو ژیر بەرهەم بێنین.

وتەبێژی پاژین لە بەشێکی تری قسەکانیا ڕووی کردە ژنان و منداڵان و کوتی: ژنان ڕۆڵی گرینگ و بەرچاویان هەیە لە پەرەپێدانی فەرهەنگی ژینگەپارێزی و ئەتوانن بە پەروەردە کردنی منداڵان و بە هاتنە ناو ئەم چالاکیانەوە یارمەتیدەرێکی گەورە بن بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە چالاکانی ژینگەیی هەنگاوی بۆ ئەنێن.

باسێکی گرینگی تر قەیرانی ئاو بوو کە بە هۆی درووست بەکار نەهێنانی ئاو و دەست پێ ڕانەگرتن لە لایان خەڵکەوە بیانوو کەوتووەتە دەست کەسانێک تا بێن و لە ناوچەی ئێمە بەنداو لێبەن و ئەمەش کێشەی گەورەی ژینگەیی و خەساری زۆری بەدواوە بووە و بە داخەوە ئەو بەنداوانەش قازانجێکی ئەوتۆی بۆ ئێمە نەبووە.

هەر بەوبۆنەوە داوای لە خەڵکی ئاڵۆت کرد کە لەم ڕێیەیا هاوڕێ و یاریدەرمان بن تا بتوانین بە یارمەتی یەکتر پێش بەو کارانە بگرین و ژینگەکەمان لەوە زیاتر لەناو نەچێت.

لە بەشێکی تری ئەم سەردانە کورتەیێک لە کاروچالاکیەکانی پاژین و کورتە فیلمێک لە ئاوری دارستانەکانی ناوچەی بانە بۆ ئامادەبووان نمایش درا کە بووە هۆی جێی سەرنج و پێشوازی خەڵکی ئاڵۆت.

لە کۆتاییشدا فۆڕمی ئەندامەتی بەسەر کوڕان و کچان و خەڵکی گوندی ئاڵۆت دابەشکراو پاش گرتنی وێنەی یادگاری کۆتایی بە بەرنامەکە هات. ۱۳۹۷/۱۲/۱۰

نوشته شده توسط جمعه ۱۰ اسفند ۱۳۹۷ 2,333 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=9893