پاژین پێشەنگە لە داڕشتنی فەرھەنگی ژینگەپارێزی لە ناو کۆمەڵگا.
ئەندامانی پاژین بۆ گەیاندنی زانیاری ژینگەیی و وتنەوەی وانەی ژینگەپارێزی سەردانی قوتابخانەی »نگین دانش» و باخچەی ساوایانی “آرسا”یان کرد ، لەم سەردانەدا ئەندامانی کۆمیتەی پەروردەی پاژین سەبارەت بە پاراستنی ژینگە و دارستان ، نەکڕینی ماسیی سوور، نەکڕینی تەقەمەنی ، چاندنی نەمام لەجیاتی سەوزە ، شێوەی چاندنی دەنکی بەڕوو و نەمام و ھەرواھا چۆنیەتی ئاگاداری کردنیان فێری منداڵەکان کرد و چەن نەمام و دەنکی بەڕوویان لەگەڵ منداڵەکان چاند.
لەم دڕێژەی ئەم سەردانەدا مام سمۆرەی “پاژین” ئامۆژگاری منداڵە چاوگەشەکانی ئەم دوو قوتابخانەی کرد و سەبارەت بە پاراستنی دارستانەکان،ڕاو نەکردن و خاوێن ڕاگرتنی ژینگە قسەی کرد و دوای گرتنی وێنەی یادگاری ماڵاوایی لێکردن.
سپاسی تایبەتی مامۆستایانی ھێژای ئەم قوتابخانانە ئەکەین بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ھەنگاوە پیرۆزە .