انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

شیعر له لایه ن فەتاح ئەمین زاده : بۆ مروڤی داربڕی بێ ویژدان

بۆ مروڤی داربڕی بێ ویژدان

شەرمت نەکرد،لەدار،لەزه وی
لەو جووتە باڵندەی،ئەیانویست هێلانه هەڵبەستن
لەو سمۆرانەی بێ هێلانەبوون
له لقی ئەو دارانەی تازه چرۆیان کردبوو
شەرمت نەکرد،له گیاو و گەڵاو بەھار
لەخۆت،له دایکت له باوکت
لەهاوشارییەکانت که بۆ پشودانێک،
سێبەریان ئەویست
نا،نا،تۆهیچ شەرم ناکەی
تۆ ڕەشی،نیشتمانی
تۆ داربڕی،بێ ویژدانی
نه تۆ و،نەکەس،ناتوانن سییەکانی زەوی وشک کەن
ناتوانن زەوی بخنکێنن
ناتوانن،ڕووبار وشک کەن
ناتوانن،باران بوەستێنن
تۆ و پاڵپشتەکانت،بوونەڕووڕەشی دونیا
دار و زەوی هەر زیندوون،تۆش ڕووڕەشی خۆت پێبڕا

فەتاح ئەمین زاده / ۱۳ ره شه مه ی ۱۴۰۰

نوشته شده توسط جمعه ۲۰ اسفند ۱۴۰۰ 316 بازدید
دسته : نثر و شعر ، نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=11400