سەردانی ئەنجومەنی پاژین بۆ قوتابخانەی سەرەتایی خدری مستەفەوی گوندی ساوان.
لە درێژەی کار و چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی ئەنجومەنی پاژین و بەمەبەستی گەیاندنی زانیاریی ژینگەیی بەقوتابیان، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی ڕەشەمەی ۱۴٠٠ی هەتاوی، ئەندامانی پاژین سەردانی قوتابخانەی سەرەتایی خدر مستەفەوی گوندی ساوانی بانەیان کرد.
لەم سەردانەیا سەرەتا باسێکی چڕ و پڕ لە ژینگە و چۆنیەتی پاراستنی ژینگە پێشکەش بە قوتابیان کرا.
لە درێژەی قسەکاندا باس لەسەر نەورۆزی بێ تەقەمەنی و نا بۆ چاندی سەوزە و نا بۆ ماسی سوور کرا، کە لە لایەن قوتابیانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
هەروەها کارتی ژینگەیاری بەسەر هەموو قوتابیاندا دابەش کرا تا وەکوو ژینگەیارێک یارمەتیدەری ژینگە و پاژین بن.
لە کۆتاییدا قوتابیانی پۆلی شەشەمی ئەو قوتابخانە بە هاوکاری ئەندامانی پاژین لە سەیرانگایی سەید ئەحمەدی ساوان، بڕێکی بەرچاو بەڕوویان چاند تا سروشتی ئەو ناوچە ببووژێتەوە.