انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

بەڕێوەبردنی گەڵاڵە پشووی دارستانەکانی باکووری ئێران بۆتە بەڵای گیانی دارستانەکانی ناوچەی زاگرۆس

ھاوشارییانی بەڕێز ، ژینگەدۆستان

بەھۆی لەناو چوونی ڕێژەی زۆری دارستانەکانی باکوری ئێران گەڵاڵە پشووی دارستانەکانی باکووری ئێرانیان خستە سەر زمانی ھەمووان و بە ھەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر بەرپرسان و دامەزراوەی دارستانەکان ئەو گەڵاڵەیەی خستە بواری جێبەجێ کردن ، بە پێی یاسای ئەو گەڵاڵەیە ھەر جۆرە بەھرەکەشییەک لە دارستانەکانی باکووری ئێران قەدەغە ڕاگەیێندرا
بێ خەبەر لەوەی کە ھەڵپەرەستان لە کەمینی دارستانەکانی زاگرۆسدا دانیشتوون .ئێستا ماوەیەکە ھەواڵی قاچاخی دار لە شارە کانی ڕشتەکێوی زاگرۆس بۆ کارخانە دارەکان دەبیسترێت

ئەو کارە بە ھاوکاری ھەلپەرستان(مافیای دار) ، بێکارانی وەرزی بە تایبەت لە ئاواییەکان و کەسانی بێ ئاگا و کارکردی نابەرپرسیارانەی ھەندێک کەس و لایەن بەڕێوە دەچێت و ھەروەھا گۆڕینی حەزی خەڵک بە تاییبەت گەنجان بۆ چایی خەڵووز و نێرگەلە و مەنگەڵی جیا لە خەسار گەیاندن بە سڵامەتی خۆیان بۆتە بەھانەیەک بۆ بڕینی دارەکان و سازکردنی خەڵووز

ھەر وەک ئاگادارن ھێشتا برینی قووڵی سووتانی دارستانەکانی زاگرۆس ساڕێژ نەبووەتەوە بڕینی دارستانەکانیش بەم زامەی زیادی کرد.

ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگە (پاژین_بانە) لە مەڕ لە ناوچوونی دارستانەکان ھۆشداری دەداتە کۆمەڵانی خەڵک ، لە ئەگەری درێژە دان بە لە ناوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس ئەم ناوچەیە تووشی کەم ئاوی ، وشکساڵی ، بێ ئاوی ، خۆڵبارین و کەم بوونەوەی بەرھەمی کشت و کاڵ و قەیرانی داریی ڕووبەڕوو دەبێتەوە . لە سەر ئەو ئەساسە داوا لە سەرجەمی شارۆمەندانی خۆشەویست دەکەین قازانجی چەند سەد ساڵەی دارستانەکان و خۆیان فیدای قازانجێکی کاتی و پڕ کردنی گیرفانی ھەلپەرەستان نەکەن و ھەر وەک ڕابردوو خاوەنداری لە ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکانی نیشتمان بکەن و بیپارێزن.

ڕێکخراوەی پاژین لەم دواییانەدا بە ھاوڕێی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی ناوچەی زاگرۆس دەستی داوەتە ھەوڵ و تێکۆشانێکی بێوچان و داوا لە سەرجەمی کۆمەڵانی خەڵک ، بە تایبەت خەڵکی ژینگە دۆستی بانە کە یاریدەدەر و پاڵپشتمان بن بۆ ڕێگری لە ھەلپەرەستان و سەوداگەران کە کەسانێکی کەمن بکرێت.

ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگە (پاژین_بانە) ۱۳۹۷/۰۹/۱۲

نوشته شده توسط دوشنبه ۱۲ آذر ۱۳۹۷ 2,173 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=9621