انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنی پاژین و سەردان بۆ گوندەکانی بانە، هەینی شەو ڕێککەوتی ۵ی ڕێبەندانی ۹۷، بەشێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی گوندی ڕەشەقەڵاتی بانەیان کرد.

سەرتا پێشنوێژی مزگەوتی ڕەشەقەڵات مامۆستا جەلال باسێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە گرینگی ژینگەو ڕۆڵی ژینگە لەسەر تەندرووستی و ژیانی خەڵک و کوتیان: خوای گەورە لە قورعانی پیرۆزدا بە ئاشکرا بە موسوڵمانان ئەفەرمێ پارێزگاری لە گیاو گژ دارستان و ئاژەڵان و سەرچاوە سروشتیەکان بکەن و داوا ئەکات کە بایەخی پێبدەن و ڕێز لەم نیعمەتانەی بگرن.

هەروەها کوتیان کە ڕووەکی گیایی بانە جوان و تایبەتەو ئاماژەی کرد کە خۆ بە دوور کەن لە ڕاوکردن و بڕینەوەی دارەکانی ناوچە.
بەڕێزیان ڕایانگەیاند کە هەموو ساڵێک بۆ بیرهێنانەوەی خەڵکی گوند و کەسانی تر چەند وتاری ئایینی حەوتووانە تەرخان ئەکەن بە گرینگی پاراستنی ژینگە تا وریاتر و بە ئاگایی هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی ئاو و خاک و سەرچاوە سروشتییەکان

پاشان “جەلال حسەین پور” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پاژین باسی گرینگی پێدان بە پاراستنی ژینگەی کرد و کوتی: یەکێک لە کارە هەرە گرینگەکانی پاژین بە دوور لە هەر ڕوانگە و ڕێڕەو و بیرێکی تایبەت پارێزگاری و پاراستنی ژینگەیە. هەروەها باسیان لە کارو چالاکیەکانی پاژین کرد و ڕایگەیاند کە پێدانی زانیاری ژینگەیی و فەرهەنگسازی لە قۆناغی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان لە ناوەندە پەروەردەییەکانی ناو شارو دێکان لە لایەن ئەندامانی پاژینەوە بە بەردەوام بەڕێوە ئەچێت.
هەروەها کۆمیتە جۆراوجۆرەکانی پاژینی وەک کۆڵەکەکانی پاژین ناوزەد کرد کە بە بەردەوامی خەریکی کارو چالاکین و شاری بانەی وەک یەکێک لە پێشەنگانی پاراستنی ژینگەو فەرهەنگی ژینگەپارێزی لە پارێزگای سنەو تەنانەت پارێزگاکانی دیکەی ناو برد

لە کۆتاییشدا بە منداڵانی ئامادەبوو لەو کۆڕە لە لایەن پاژینەوە کتێبی ژینگەیی و کارتی ئەندامەتی ژینگەیار دراو کۆتایی بەو سەردانە درا.

نوشته شده توسط جمعه ۵ بهمن ۱۳۹۷ 2,083 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=9770