انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

چالاکی ئەمجارەی ئەنجومەنی پاژین لە گوندی قاییبەردی بانەو لە ناو خەڵکی ئەو گوندە بوو.

لە سەردانێک بۆ گوندی قاییبەردی بانە شەوی ۷ی ڕێبەندانی ۹۷ پۆلێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی ئەو گوندەیان کرد و لە مزگەوتی گوند بە هاوکاری شۆڕاو دێهیاری کۆبوونەوەیێکیان ساز کرد.

سەرەتا مامۆستای ئاینی گوند وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین ڕێزی گرت لە کارو چالاکیەکانی ئەنجومەنی پاژین و ئاماژەی بەوە کرد کە سروشت و ژینگەو هەر شتێک لەواندا هەیە هی خوای مەزنەو خوڵقێنەری ئەوە و کەڵک وەرگرتنی خراپ لەوان و شێواندن و لە ناو بردنی ژینگە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە حەرامە.

اشان کاک “فەتاح ئەمین زادە” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پاژین سەرەتا باسێکی کورتی لەسەر مێژووی دامەزرانی پاژین باس کرد و دواتر باسێکی لەسەر گرینگی ئاو و هەوا و خاک کرد و کوتی هاوسانی لە نێوان مرۆڤ و سروشت پێویستەو سروشت بە وەبەرهێنانی “ئۆکسیژن” و مرۆڤ بە وەبەر هێنانی “دی ئۆکسیدی کەربون” ئەم هاوسانیەیان پێکهێناوە و ئەگەر زێدە ڕۆیی مرۆڤ بهێڵێت ئەم هاوسانییە ئەمێنێتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەگەر مرۆڤ لەگەڵ سروشت سازگار نەبێ سروشتیش سەر سازگاری نابێت و هەروەک ئەبینن ساڵانە تۆز و خۆڵ و زۆر دیاردەی دیکەی سروشتی کە خەساریان هەیە بەرۆکمان ئەگرن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیان ڕوویان کردە ژنان و کوتیان ژنان ئەتوانن ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕن لە پاراستنی ژینگەی ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵ و بە جیاکردنەوەی پاشماوەکان بە تەڕو وشک و ناردن بۆ بازیافت ئەتوانن خزمەتێکی گەورە بە ژینگە بکەن.

لە کۆتاییدا دۆکیومێنتاریێک لە کار و چالاکیەکانی پاژین نومایش درا کە بووە جێی سەرنجی ئامادە بووان و کچان و کوڕان سرود و شێعریان خوێندەوە و بە مناڵانی ئامادە بوو کارتی “ژینگەیار” دراو کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات.

نوشته شده توسط یکشنبه ۷ بهمن ۱۳۹۷ 2,112 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
https://www.pajinngo.ir/?p=9792