پاژین میوانداری ” نوینه رانی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان
نا بۆ چەک ،نا بۆ توندوتیژی،
بەڵێ بۆ ئاشتی و خۆشەویستی
پەیامی پاژین بەبۆنەی ۲۸مین ساڵوەگەڕی کیمیا بارانی سەردەشت
ئیمرو بانه میوانداری ” نوینه رانی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان ” بوو ، دوو که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بۆ به‌شداری کردن له ۲۸مین ساڵۆه‌گه‌ری کیمیا باران کردنی شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێکه‌وتن.
کاک “سه‌لاح سه‌عیدپوور” که‌م ئه‌ندامی ۷۰%، هاوڕی له گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی خاتوو “سروه ئه‌مینی” کاتژمێر پێنج و نیوی سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی رۆژی ۵ پووشپه‌ری ۱۳۹۴ی هه‌تاوی، به دووچه‌رخه‌ی دوو که‌سی، له مه‌ریوان به‌ره‌و سه‌رده‌شت به‌ڕێ که‌وتن تا به بڕینی مه‌ودای ۱۷۰ کیلۆمیتری، په‌یامی چه‌کی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان که په‌یامی ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤ و هه‌موو بوونه‌وه‌رانه، بگه‌یه‌ننه قوربانیانی کیمیا بارانی سه‌رده‌شت.
شایانی باسه کاک سه‌لاح سه‌عید پوورکه خۆیشی یه‌کێک له قوربانیانی ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی پاش ماوه‌ی شه‌ره، له بوونی هه‌ردوو چاو و هه‌ر دوو ده‌س بێ به‌شه و پێشتریش به مه‌به‌ستی هوشیار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له مه‌ڕ پاراستنی ژینگه و مه‌ترسییه‌کانی ڕاو له سه‌ر سروشت و هه‌ر وه‌ها پاڵپشتی له شکاندنی چه‌کی ڕاو، له لایه‌ن کاک ئه‌حمه‌دی عه‌زیزیه وه که به “چه‌کی سه‌وز” ناوزه‌د کرا، به پیاده مه‌ودای ۴۲ کیلۆ میتری شاری مه‌ریوان تا ئاوایی ده‌رۆکێی زێدی کاک ئه‌حمه‌د، هاوڕێ له گه‌ڵ کاک دارا دیودار یه‌کێکی تر ئه‌ندامانی چیا، بڕیبوو.
شیاوی ئاماژه‌یه کاک سه‌لاحی سه‌عیدپوور وه‌رزشوانێکی چالاکی شاری مه‌ریوانه که له بواری مه‌له و ڕاکردندا خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵات و مه‌دالیای نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌ییه.
ده‌قی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ورزی چیای مه‌ریوان به بۆنه‌ی ۲۸ مین ساڵۆه‌گه‌ری کیمیا بارانی شاری سه‌رده‌شت.
به‌رز و پیرۆز بێت هزر و رامانی “چه‌کی سه‌وز”
چه‌کێک که به جێگای بۆمباران، گۆڵباران و به جێگای ته‌قه چرکه‌یه‌ک له جوانی، پێکه‌وه ژیان و ئاشتی تۆمار ئه‌کات.
موژده بێت ئاڵای ئینسانییه‌ت به سه‌ر تۆپ و ده‌بابه و فڕۆکه‌دا سه‌رکه‌وت و شه‌رمێکی نوێ بۆ میژووی دڕه‌نده‌کانی به جێ هێشت و بوو به بانگه‌وازی یه‌کگرتووی و پێکه‌وه ژیان. موژده بێت ئه‌ونه‌ی نه‌ماوه رێگای سه‌خت و درێژ و قاقڕی ئاواتی ئاشتی و ئازادی ئینسان بگاته لوتکه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رکه‌وتن .
سه‌رده‌شتی به‌رز و به‌ڕێز!
ئێمه‌یش وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له پشت ئازار و خه‌مه‌کانتانه‌وه‌ین و هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمانتان پێ راده‌گه‌ینین و خۆشحاڵین لێره کۆ بووینه‌ته‌وه تا په‌یامی ئاشتی گه‌لی کورد و مه‌حکووم کردنی دڕاندایه‌تی دژ به مرۆڤ به هه‌وموو دنیا را بگه‌یه‌نین. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین تا سه‌رکه‌وتنی چه‌کی سه‌وز به سه‌ر هه‌موو ئامێری کوشتن و قه‌ڵا چۆ کردن نه‌ک به ته‌نیا مرۆڤ، به‌ڵکوو هه‌موو بوونه‌وه‌ران؛ ڕێگای رووناکی به‌ر ناده‌ین و جارێکی تر بۆ دوژمنانی ئه‌م گه‌له دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که چیتر قه‌ڵا چۆ کردن و سیاسه‌تی له ناو بردن و پاکتاوی ره‌گه‌زی، گه‌لی کورد، له ناو نابات به‌ڵکوو پشت به‌هێزتر ده‌بێت و به هه‌ڤڕا دروشمی ” با تفه‌نگه‌کان بێ ده‌نگ بن منداڵێک ده‌یه‌وێت بنوێ ” بۆ هه‌موو جیهان ده‌ڵێنه‌وه./ ئەنجومەنی سەوزی چیا
ئەنجومەنی پاژینی بانە دوچەرخەسوارێک وەک نوێنەری پاژین لەگەڵ ئەم ئازیزانە بەرەو سەردەشت بەڕێ دەکات.