کورتە ڕاپۆرتێکی وینەیی لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە شاری بانه ۱
کورتە ڕاپۆرتێکی وینەیی دیکە لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە شاری بانه بە بەشداری گرووپە شاخەوانییەکان و پیادەڕوییەکان و ئەنجومەنی پاژین هەینی ۱۴۰۲/۹/۱۰
انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378
کورتە ڕاپۆرتێکی وینەیی دیکە لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە شاری بانه بە بەشداری گرووپە شاخەوانییەکان و پیادەڕوییەکان و ئەنجومەنی پاژین هەینی ۱۴۰۲/۹/۱۰
لە درێژەی کار و چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی ئەنجومەنی پاژین و بەمەبەستی گەیاندنی زانیاریی ژینگەیی بەقوتابیان، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی ڕەشەمەی ۱۴٠٠ی هەتاوی، ئەندامانی پاژین سەردانی قوتابخانەی سەرەتایی خدر مستەفەوی گوندی ساوانی بانەیان کرد. لەم سەردانەیا سەرەتا باسێکی چڕ و پڕ لە ژینگە و چۆنیەتی پاراستنی ژینگە پێشکەش بە قوتابیان کرا. لە درێژەی قسەکاندا باس لەسەر نەورۆزی بێ [ادامه…]
بۆ مروڤی داربڕی بێ ویژدان شەرمت نەکرد،لەدار،لەزه وی لەو جووتە باڵندەی،ئەیانویست هێلانه هەڵبەستن لەو سمۆرانەی بێ هێلانەبوون له لقی ئەو دارانەی تازه چرۆیان کردبوو شەرمت نەکرد،له گیاو و گەڵاو بەھار لەخۆت،له دایکت له باوکت لەهاوشارییەکانت که بۆ پشودانێک، سێبەریان ئەویست نا،نا،تۆهیچ شەرم ناکەی تۆ ڕەشی،نیشتمانی تۆ داربڕی،بێ ویژدانی نه تۆ و،نەکەس،ناتوانن سییەکانی زەوی وشک کەن [ادامه…]
ئەندامانی پاژین بۆ گەیاندنی زانیاری ژینگەیی و وتنەوەی وانەی ژینگەپارێزی سەردانی قوتابخانەی »نگین دانش» و باخچەی ساوایانی “آرسا”یان کرد ، لەم سەردانەدا ئەندامانی کۆمیتەی پەروردەی پاژین سەبارەت بە پاراستنی ژینگە و دارستان ، نەکڕینی ماسیی سوور، نەکڕینی تەقەمەنی ، چاندنی نەمام لەجیاتی سەوزە ، شێوەی چاندنی دەنکی بەڕوو و نەمام و ھەرواھا چۆنیەتی ئاگاداری کردنیان [ادامه…]
ئاڵ و گۆڕ له سهر ڕهوتی ژیان و زیادەخوازی مرۆڤ بۆ بەکارهێنان لەگهڵ پێشکەوتنی ئامرازی پیشەسازی، زهبری گهورهی له ژینگه داوه… گهرم بوونی ههوا له ئاستی جیهان، مهترسی بۆ لێک ترازانی لایهی ئۆزۆن و ئاڵ و گۆڕ له سهر کهش و ههوای ناوچهیی، لهو مهترسییانهن که ژیانی ئەمڕۆ و داهاتوویان بۆ بهرهی داهاتوو خستۆته ژێر [ادامه…]
ئەم نەمامە بەڕووانە پێش نەورۆز سپێردرابون بە قوتابیان بۆ پەروەردە کردن و لە ٧ی گوڵانی ٩٨ لە ناو سروشتی جوانی کوردستان بە دەستی ئەو منداڵە چاوگەشانە چێندران. ھەروەھا شایانی باسە کە ئەم ھەڵمەتە بە ھاوکاری ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەکانی بانە و شارەوانی و بەشداری ئیدارەی پەروەردە و بنەماڵەی قوتابیان بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین، لە سەر داوای دانیشتوانی گوندی ئاڵۆتی بانە بە مەبەستی کردنەوەی لقێکی پاژین لەو گوندە، ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ۱٠ی ڕەشەمەی ۹۷، پۆلێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی ئەو گوندەیان کرد و لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵکی ئاڵۆت بەرەوڕوو بوون. سەرەتا لە کتێبخانەی گوند کە لە مزگەوتی گوند بۆ خەڵکی گوند داندراوە، [ادامه…]
لە سەر بانگهێشتی کۆڕی هەڵپەڕکێی نیشتمان ، یەک شەممە شەو ۵ لە سەر ۶ی ڕەشەمە ژومارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە” پاژین” سەردانی شوێنی مەشق و ڕاهێنانی ئەو ناوەندەیان کرد. سەرەتا کاک سەید ئەحمەد تەوەکوولی بەر پرسی کۆڕی هەڵپەڕکێی نیشتمان، وێڕای بەخێر هاتنی ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین، وتەیەکی بەنرخی سەبارەت بە کار و چالاکیەکانی [ادامه…]
لە سەردانێک بۆ گوندی قاییبەردی بانە شەوی ۷ی ڕێبەندانی ۹۷ پۆلێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی ئەو گوندەیان کرد و لە مزگەوتی گوند بە هاوکاری شۆڕاو دێهیاری کۆبوونەوەیێکیان ساز کرد. سەرەتا مامۆستای ئاینی گوند وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین ڕێزی گرت لە کارو چالاکیەکانی ئەنجومەنی پاژین و ئاماژەی بەوە کرد کە سروشت و ژینگەو هەر شتێک لەواندا [ادامه…]
سەرتا پێشنوێژی مزگەوتی ڕەشەقەڵات مامۆستا جەلال باسێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە گرینگی ژینگەو ڕۆڵی ژینگە لەسەر تەندرووستی و ژیانی خەڵک و کوتیان: خوای گەورە لە قورعانی پیرۆزدا بە ئاشکرا بە موسوڵمانان ئەفەرمێ پارێزگاری لە گیاو گژ دارستان و ئاژەڵان و سەرچاوە سروشتیەکان بکەن و داوا ئەکات کە بایەخی پێبدەن و ڕێز لەم نیعمەتانەی بگرن. هەروەها [ادامه…]
لەم سەردانەیا سەرەتا مامۆستای ئایینی گوندەکە وێڕای دەست و خۆشی و بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین چەند وتەیێکی بەنرخیان سەبارەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی و پاک و خاوێنی لە ڕوانگەی ئیسلامیەوە پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە ژینگە خزمەتێکی زۆر بە مرۆڤ ئەکات و هەر شتێک کە لەم سروشتەیا بوونی هەیە قازانجێکی تیایەو [ادامه…]