ئینسان، ژینگه و ژیان
له‌دوای ئه‌وتێکۆشانه به‌رچاوه‌ی له مێژووداله لایه‌ن مرۆڤە زه‌مینییه‌کانه وه کرا تاعهقڵی ئینسانی و کاری واقیعی بۆ ژیان له ئاسمانه‌وه بخه‌نه‌وه سه‌ر زه‌وی چه‌ندسه‌ده‌یه‌ک تێده‌په‌رێ . واته مرۆڤ و خواسته‌کانی له‌په‌راوێزی واقعێکی چەقگرتووی ، وه‌همی ، میتافیزکییهوه بگوازنه ناوه‌ندی حه‌قیقه‌تی ژیان. هه‌رئه‌و زه‌مینیانه ماوه‌یه‌ک له‌ئه‌زموونی خراپه‌کاری و وێرانکارییه‌کانی خۆیان به ناوی عه‌قڵ و مۆدێڕنە وە تێپه‌راند تابەم پێیە له مه‌ترسییه‌کانی سه‌نتڕالیزمی ئینسانیش تێبگه‌ن. ده‌ستکاری کردن و گۆڕینی جیهان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی و به‌دیکردنی پێداویستییه‌کانی ، پێویستی ئاوڕدانه‌وه‌ی خێرای له ژینگه وه‌ک کانگای مه‌ترسی لێدراوی ئه‌م گۆڕانکاریانه ده‌رخست. لێرهوهبەشێکی زۆری ئینسان پارێزه‌کان له‌پاڵ پارێزگاری لە مرۆڤ بوونه ژینگه‌پارێز ، بەمانا مۆدێرن و ڕێکخراوەییەکی.
گه‌ر نه‌مانه‌وێت لەئاست سروشتدا که‌متر بکه‌وینه کایهسوزدارییهکانهوه کە دواجار بابه‌ته کردارییه‌کان له بیرکه‌ین ، ناچار ئه‌بێت باس لهعهقلێکی عه‌مه‌لی بکه‌ینه‌وه که تیایدا بینینی ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ر له مروڤ، یه‌که‌م جار وه‌ک به‌شێک له‌ژیان و بوونی ئینسان خۆی بزانین . واته بوونی ئینسان له سروشتدا به سروشتی بزانین. ئینسان وه‌ک سروشت سه‌یر بکرێت نه‌وه‌ک خوداوه‌ندێکی خاوه‌ن سروشت ، که بۆ هه ر به‌ژه‌وه‌ندی و شێوازێک ئه‌و بیخوازێت که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ی تائیستاشی له گه‌ڵ بێت له ناو هزری زۆرینه ی تاکی کۆمه‌ڵگای ئێمه وه‌ک بڕوایه‌کی قایم کاری پێئه‌کرێت ئه‌و ناراستییه مه‌زنه‌یه که هه موو شتێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئینسان به ته‌نێا له‌خزمه‌ت ئه‌و و هه روهها مانابه‌خشین به ژیانی ئه‌ودایه. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته که بۆته دروستبوونی بەشێکی گه‌وره لەم قه‌یرانه مەزنەی که سروشتی گرتوته‌وه ، بێ هه واڵ له‌وه‌ی که بەبێ ژیان کردنی سروشت، ژیانی ئینسانیش ئه‌سته‌م ئه‌بێت. به‌م پێیه کاتێ سه‌یری ژیانی ئینسانی ده‌که‌ین و به‌تایبه‌ت مه‌به‌ست ئه‌و ناوچه‌یە که ئێمه‌ی تیاده‌ژین ، ده‌بینین بێ هۆ نییه که ژینگه‌ی ئینسانی ئه‌وه‌نده له مه‌ترسیدایه، چونکه مرۆڤ و ژیانیشی له مه‌ترسیدایه. که واته گرینگی‌دان به‌ئینسان دواجار ئه‌توانێ گرینگی‌دان بێت به سروشت، به‌ڵام هه وڵی تازه بهپێچهانهشهوه ده‌ستپێده‌کات ، واته له سرووشته‌وه به‌ره وئینسان.
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه مه‌به‌سته باسی لێوه‌بکه‌م ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که له‌سه‌ره‌تاوه درکاندم ، هه وڵ و تێکوشانی کۆمەڵگای ئینسانی بۆ پاراستنی ژینگه . دیاره ئه‌مه له مێژوودا کەم وێنه‌یه. پێده‌چێت راستییه‌که‌شی له‌وه‌دابێت که سروشت و ژیانهوهرانی هه رئیستا له هه موو ساتێک زیاتر له مه‌ترسیدان. تێکچوونی باری ژیانی ئینسانی تێکچوونی سروشتیشی له‌گه‌ڵە. نه‌بینینی که‌رامه‌ت و ئازادی وپارێزگاری له ئینسان نه‌بینین و پارێزگاری ژینگه‌شی به‌داوه هاتووه . له‌وانه‌یه به‌شێک له‌پرسیاری ((بو پاراستنی سروشت ئه‌وه‌نده گرینگه و هوکار و مه‌ترسییه کانی سه‌ر ژینگه کامانه‌ن ؟)) خێرا له‌م وه‌ڵامانه نزیکمان وهخات١- کێبەرکێی کارتێله مه‌زنه‌کانی ئابووری٢ – شه ر و ملململانێ هه میشهییهکانی مروڤ ٣- مه‌سره‌فگه‌رایی و …. که ئه‌توانێ هه موویان راست بن، به‌ڵام سهرهتانین. من پێم وایه هه نگاوی یه‌که‌م بو تێگه‌یشتن و پارێزگاری لە ژینگە له په‌ڕینه‌وه‌یه‌ک ده‌ستپێبکات ، ئه‌ویش په ڕینه‌وه له‌م بابهتهیە ، ((پاراستنی ئینسان و خواسته‌کانی ئه‌و به‌ته‌نیا)) . دەرچوونەلەو فیکرە کانتیانەی کە سەروەرییەکی ڕەهای ئینسانی بەسەر سروشتدا بیردەکەنەوە. شۆڕبوونە وە و تێگه یشتن له‌م با به ته هه وڵی ئه م نووسراوه یه .
گەر هه و‌ڵدان بۆپاراستنی ژینگە هه و‌ڵدان بێت بۆپاراستنی ئینسان،کەواتە بەبێ خۆشەویستی دیکەی گیانلەبەرانی ناو سرووشت خۆش ویستنی ئینسانیش ئەتوانێ تەنیا کایەکی زمانی بێت. تەنانەت مێژووی چەمکە ئەخلاقی ودینییەکانیش نەیانتوانی ئەو بەهایە بەپاراستن و کەرامەتی ئینسان بدەن کە ژینگە پارێزان هه وڵیانە بەسروشتی ببەخشن. کاتێک لە چەمکێکی ئەخلاقی یان دینی تێدەگەین کە سەرەتا لە چەمکی جیاوازی تێبگەین. جیاوازی کردنی نێوان ئینسانەکان. واتە هه ڵبژاردنی چاک وخراپ لە نێوان مرۆڤەکان بە پێی پێوەری ئەوان . بەڵام ژینگە پارێز وەکیەکی لەنێوان ئینسان و سروشتدا رێکدەخاتەوە تا پاراستنی هه مووان لە پاراستنی یەکتردا گرێبدات کە ئەوەحەقیقەتی سروشتی بوونی ئینسانە. بەسەروەر زانینی مرۆڤ لە بەرامبەر سروشتدا واتە ناسروشتی کردنی خودی مرۆڤ. بان زەمینی کردنی، گەورە بینینێکی نەزانانە لەئاست ناسینی خۆی و سروشتدا. ئەمە بەمانای دەستهەڵگرتنی مرۆڤ نییە لە ژیانی ئینسانی خۆی ، بەڵکو خستنەدەرەوەی ژیانی نائینسانییە(٢) لە ژیانی سروشتی مرۆڤ لە پێناو پارێزگاری لە خۆی و ژینگەکەی. ئەمە بڕوای مرۆڤە کە بەبێ بوونی ئەو هیچ مانایەک بۆ ژیان و جیهان بەدی ناکرێت. ئایا بوونی ئینسانە بە دنیا مانا دەبەخشێت؟ . ئایائەم بڕوایە بۆ سروشتیش جێی باوەڕە؟. ئایا سرووشت بەبێ مرۆڤ بە هەموو گیانلەبەرانییەوە قابیلی مانا نییە؟ . ئایا بوونێکی رەهایان نییە؟. کێیە کە تەنیا مانا بەخشینی مرۆڤ بۆ دنیا بە ڕاست ئەزانێ جگە لە ئینسان؟. گەر بەم شێوەش بێت ئایائەو ڕاستییەی کە تەنیا بۆمرۆڤەکان جێی باوەڕە ئەتوانێ بەڵگەی هێرشکردنە سەر ژینگە بدات و هه موو تواناکانی تەنیابۆ خزمەتی خۆی پاوان بکات؟. لە کاتێکدا تەنیا ئەوەندەش نەزانیت کەهێرشکردنە سەر سروشت هێرشکردنە لە سەر خۆی . ئایا ناحەقی نییە ئینسانێک وەک بوونەوەر ، کە تەنیا لەوەندە تێنەگات سووتانی سەوزاییەک سووتانی هەناسەکانی خۆیەتی بە (( اشرف مخلوقات)) بزانین؟.
سروشت هیچکات لەسەر کێشە مەنهەجییەکانی ئینسان بۆناسیینی خۆی و ژینگەکەی ناوێستێ . هەرئیستا هەزاران جۆری جیاجیا لەبوونەوەر و ڕووەکەکان لەناوچوون و هەزارانی دیکەش لەمەترسی فەوتانی هەمیشەیدان. بەڵام بەبێ گۆڕینی تێڕوانینەکانی مرۆڤ ، وەک سەرەکیترین و مەترسیدارترین دوژمنی سروشت، گۆڕینی شێوازە کرداریەکانیشی مەحاڵ ئەبێت. پێم وایە لە بابەتە هەنووکەیەکانی قابیلی گۆڕان یان پێداچوونەوە ، چەمکی خاوەنداری (( مالکیت )) بێت. ئەم بابەتە هەڵگری دوالیزمێکی (( دوگانگی )) جێی سەرنجە. ئەو دوالیزمەش لەم سۆنگەوە دێت کاتێک مرۆڤ خۆی بەخاوەنی سروشت بزانێت یان بە پێچەوانەوە لە هەمان کاتدا خۆی بە بەرپرس و خاوەندار نەزانێت. کە ئەم دوو ڕەگەزە لە کرداری مرۆڤی ئەمرۆدا ئاشکرایە. لەلایەک گەر ئینسان خۆی بە خاوەنی رەهای سروشت بزانێ کەواتە هەموو مافی کەڵک وەرگرتن بە هەر شێوازێک خاوەندار بخوازێت بۆ ئەو ئەگەرێتەوە ، کە ئاکامەکانی لەسەر ژینگە ئاشکرایە. لە لای دووەمیشەوە ئەو بێ دەروەستی و نابەرپرسیاریەی کە دەبینین چۆن بەشێکی بەرچاوی ئینسانەکانی لە ئاست ژینگەدا گرتۆتەوە . وەک ئەوی ئەم گۆڕانانە هیچکات ئەوان نەگرێتەوە. گۆرینی چەمکی خاوەندارییەتی سەرەتا بەبینینی ژینگە وەک کیانێکی زیندووی خاوەن ماف بۆ ژیان و مان بەهۆی ڕەهایی بوونییەوە دەستپێدەکات . گۆی زەوی ئیمکان و دەرفەتی ژیانە. تایبەتمەندییەک کە زەوی لە هەموو هەسارەو دنیاناسراوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە. تێکەڵ کردن و کارکردن بە لۆژیکی (( واجب الوجود)) لە ئاست سروشتدا خوێندنەومان خاڵی ئەکاتەوە لەوەڵامێکی عەقڵی- عیلمی لە ئاست لەناوچوونی(( انقراض)) ئەو هەموو گیانلەبەر و ڕووەکانەی کە ڕەگەزیان بۆ هەمیشە لە دەرفەتی بوون (( ممکن الوجود )) خاڵی بۆتەوە. تێگەیشتن لەو ڕاستییەی کە ئیمکان و دەرفەتی بوون (( ممکن الوجود )) تەنیا بۆ ئینسان نییە ، ئەتوانێ تێگەیشتنیش بێت لەو ڕاستییەی کە ستاندنەوەی ئەم دەرفەتە لە سروشت ئێمە ، دەرفەتی ژیانی ئینسانیش دەگرێت. کۆی ئەم تێگەیشتنانە دواجار دەمانباتە سەر ئەو ڕایەی کە دەرفەتی بوون و ژیان بۆ ئێمە و دواڕۆژییەکانمان ، لە ناو مانەوە و دەرفەتی بوون وژیانی ژینگە لەم کەونە تایبەتەی کە ناوی زەوییە دەستەبەر دەبێت.
عەزیز نەویدی
١– سروشت و ژینگە دوو تاریفی جیاوازیان هەیە . لەم نوسراوەدا جیاوازییەکان مەبەست نین ، بەڵکو ڕوانگەی ئینسان بۆ دەرەوەی خۆی بە گیاندار و بێ گیانەوە دەکەوێتە بەر خوێندنەوە.
٢ – لێرەدا گەر ئینسان وەک بەشێک لە سرووشت سەیربکرێت کەواتە هەر کردەوەیەکی دژی سروشت و ژینگە بە ناسروشتی یان نائینسانی لەقەڵەم ئە دین.