انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

جاده کشی غیر قانونی در کوهستانهای ساوان

بێ گومان کەس لاری لە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری نییە و هەموو کەس پشتیوانی لێ ئەکات، بەڵام خزمەتگوزاری بەم شێوەیە گەورەترین خەسار بە ژینگەی نیشتیمانەکەمان ئەگەیێنێت.
ئەو خەسارانەش بریتین لە :
۱. لە ناوچوونی ڕووەکی گیایی و سروشت و دیمەنی سروشتی ئەو ناوچەیە.
۲.ئاسان کاری بۆ لەبەر دەست بوونی ئەو شوێنە سروشتیانە کە خەڵک بە ماشێن بۆ بچن و بە دڵی خۆیان گیا و گژەکەی هەڵکەنن و تەنانەت زبڵ و پاشماوەشی لێ بڵاو بکەنەوە و ئەو شوێنە ببێتە زبڵ دان.
۳.لە ناو بردنی ئەو ڕێگا و بانەی کە ساڵەهایە باو و باپیرانی ئێمە هاتووچویان پیا کردووە و بۆ ئێمە وەک مێژوو وایە و بەم کارە ئەیسڕنەوە.
۴.تۆران و زویر بوونی بوونەوەرە کێویەکان کە بەشێکن لەو سروشت و ژینگە جوانەی ئێمە، کە بە پێی ئەو زانیاریانە کە هەیە، ساڵی پار لەو ناوچە بزنە کێوی بینرابوو.
شایەد هەندێ لە خەڵکی خۆمان بڵێن قازانجی ئەو جادە ئەویە کە هەم ئاومان بۆ ڕائەکێشێ بۆ ناو دێ، هەم ئەوەی کە ئاسان کارییە بۆ تفاق کێشانی کوێستان.
بەڵام لێرەیا ئەبێ ئاماژە بکەین بەوەی کە ئەو بۆرییە ئاوە ئەتوانرا بێ ئەوەی کە جادەش لێ بدرێ بە هەڵ کەندنی چاڵ بۆ بۆرییەکە بهێنرێتە خوار، بەڵام چوونکا پەیمان کار و کار بە دەستە هەل پەرەستەکان بەو جۆرە بۆیان سەرف ناکات و خەمی گیرفانیانە، دێن و ئاوا ڕوخساری وڵات و ژینگەکەمان ناشرین ئەکەن بۆ ئەوی کە پوڵێکی زیاتر بچێتە گیرفانیانەوە و بە داخەوە مەنابیع تەبیعی و جەنگەڵبانیش چاویان لەم کارە قونجاندووە و بە جۆرێک هاوکاریانن لە تێک دانی سروشت و ژینگەکەمان، کە ئەوەش نیشانەی نابەرپرس بوونیانە لە
ئاست ئەم وڵاتە.!
کەواتە ئەبێ بەو قەناعەتە بگەین کە تۆمەتباری سەرەکی لەم بابەتانەیا یەکەم بەرپرسان و پەیمان کارانن و دوهەم بۆ خۆمانین کە ڕێگەیان پێ ئەدەین بۆ ئەو کارانە.

پاژین
فواد حسنی ساوان
photo_2016-05-24_17-20-00 photo_2016-05-24_17-20-14 photo_2016-05-24_17-20-23 photo_2016-05-24_17-20-27 photo_2016-05-24_17-20-31

نوشته شده توسط سه شنبه ۴ خرداد ۱۳۹۵ 3,030 بازدید
دسته : جنگل ها و مراتع
http://www.pajinngo.ir/?p=5764