خەونەکانت باڵا دەکەن “هاوڕێ”م
پرسە نامە.!
مانگی چاردە
تا نیوە شەو
چاوەڕوانی تەرمی تۆ بوو..
من ترسی دوا ڕۆژم هەبوو،
گەورەیی تۆ
کوا بە هیلال هەڵ دەگیرێ.؟
مارف_ئاغایی
****
بە بۆنەی کارەساتی لە دەست دانی ڕۆڵەی دڵسۆز و ژیری شارەکەمان، کاک هاوڕێ_کەریمی ، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی جەماوەری بەشەرەفی شاری بانە بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی کەریمی و دایک و باوکی ئازیزی ئەو کۆچ کردووە بە تایبەتی ئەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان ئەزانین.
هیوادارین ئیتر کۆسپی وا نەیاتە سەر ڕێیان و بەرۆکیان نەگرێت.
هەروەها بەڵێن ئەدەین کە درێژەدەری ڕێگای جوانی ڕۆڵە ئازیزەکانیان بین تا وەدیهێنان و دروست کردنی کۆمەڵگایێکی پێش کەوتوو لە هەموو بووارێکەوە. ۱۳۹۵ی هەتاوی