سمۆره
سمۆره نه رم و نۆڵه…
تووکنه خرت و خۆڵه…
وردیله یه زۆر جوانه…
ماڵی له دارستانه…
هه م گوێز ده خوا هه م به ڕوو..
هه ڵقون هه لقون زوو به زوو…
وریا و ئازاو ژیکه ڵه..
دیان تیژی ورده ڵه…
په نجه ی باریک و درێژن..
گوێز له ژێر خۆڵ ئه نێژن..
گوزێک ده خوا له زستان..
یه کیش ده ڕوێ به هاران..
سمۆره باخه وانه…
ئاگای له دارستانه….
.
.
یارا تێکۆشین