سەردانی مەیدانی ئەنجومەنی پاژین لە سایت و کارگەی بازیافتی پاشماوەی هەژدەدۆڵان و چاوپێکەوتن لەگەڵ کرێکارانی و بەرپرسی ئەو کارگەی بازیافتە.پێنج شەممە ۱ی سەرماوەزی ۹۷
سەردانی مەیدانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پاژین لە کارگەی وەدەستهێنانەوەی “بازیافت” شارەوانی لە هەژدەدۆڵان بە مەبەستی ئاگادار بوونەوە لە شێوازی کۆکردنەوەی زبڵەکانی ناوشار و چۆنیەتی وەدەستهێنان و هەروەها پێدانی پێشنیار بۆ باشتر بەڕێوچوونی پرۆسەی بازیافت.
لەو سەردانەدا ئەندازیار گوڵپەسەندی بەڕێوبەری کارگەی وەدەستهێنانەوەی(بازیافت)بانە ڕایگەیاند کە:کارگەی وەدەستهێنانی شارەوانی بانە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ۹۳ بە ۲۲کرێکارەوە دەست بەکار بووە، کە ئەم کارگەیە خزمەتێکی گەورەی لە بواری پاراستنی ژینگە، دامەزراندنی کرێکاران کردووەو هەروەها بە چالاکییەکانمان توانیومانە کە تا ڕادەیەک ئاستی فەرهەنگی کەم کەڵک وەڕگرتن لە دڵق و بە جێی ئەو ئەو کەڵک وەڕگرتن تووڕەکە، یان سەوەتە ببەینە سەر.کە بە خۆشیەوە تا بە ئەمڕۆ خەڵکی بانە هەستێکی ژینگەییەوە هاوئاهەنگمان بوون و بەباشی یارمەتیان داوین، بە شێوازێک کە لە ساڵی ۹۳دا بە داخەوە ڕۆژانە تەقریبەن ۱۳۰ تۆن زبڵ لە شاری بانە ڕادەستی کارگەی هەژدەدۆڵان دەکرا، کە خۆشبەختانە بە یارمەتی هاوکارانی تێکۆشەر و ڕێکخراوەیێکی وەک پاژین لەبابەتی فەرهەنگسازیەوە، ئەمساڵ ڕۆژانە کەمتر لە ۹۰ تۆن زبڵ ڕادەستی کارگە دەکرێت، کە ئەمە جێی دڵخۆشیەو هیوادارین ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی کەم بوونەوەی زبڵ و پاشماوە کەمتر ببێتەوە.
ئەنجوومەنی پاژین بە پێشنیارێکی دوو لایەنەو هاوبەش ئاماژەیان بە پەڕەپێدانی فەرهەنگی شارۆمەندی کرد،هەروەها سهرهڕای ئهو کارانه کە کراوه، بهداخهوه تا ئێستا کێشهی گواستنهوهی زبڵ له ناو شارهوه بۆ ههژده دۆڵان چارهسهر نهکراوه.
وێڕای دهستخۆشی له بهرپرسان داوای چاک سازی له ئامڕازی شیاوی گواستنهوه و نوێسازی له ماشینهکانی گواستنهوه دهکات، که کاتی هاتووچوو شیرابه نهڕژێنێت.
هەروەها لە کۆتاییدا دەستخۆشیان کرد لە سەرجەم کرێکارانی زەحمەتکێش و ماندوو نەناس کە ڕۆژانە خەریکی خزمەت کردنن لەم شوێنە هەستیارە.
ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە(پاژین) ١ی سەرماوەزی ١٣٩٧