انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

نەمامە بەڕووەکان بوونە مەڵھەمی زامی سووتاوی بناری ئاربەبا

بە پێی ڕاگەیەندراوی پەیوەندە گشتییەکانی ڕێکخراوەی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە (پاژین_بانە)
ڕۆژی ١۵ی خەزەڵوەر لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە ژێر ناوی پێشگرتن لە کاولکاریی ژینگەیی خەڵکی ژینگە دۆست و ژینگە پارێزان لە داوێنی کێوی ئاربەبا لە سەر بانگەشەی ڕێکخراوەی پاژین پتر لە ھەزار نەمامی بەڕوو و سەدان دەنکی بەڕوو لە ژێر ناوی پێشگرتن لە کاولکاری ژینگەیی چێندرا.

لەم ڕێوڕەسمە بە شکۆیەدا کە ھاوکات بوو لە گەڵ بارینی باران و ھەوای سارد
“جەلال حسەین پوور”
ئەندام و سەرۆکی دەستەی ڕێوەبەری پاژین وێڕای دەستخۆشی لە خەڵکی خاوەن ھەڵوێستی بانە بۆ بەشداری چڕ و پڕیان
لەم ڕێوڕەسمەدا ،
پاراستنی دار بەڕووەکان بۆ مانەوەی دارستانەکانی زاگرۆس لە ڕابردوو زیاتر بە ئەرک زانی و ھەروەھا جەختی کردەوە ئەمڕۆ ھەموومان ئەرکە لە سەر شانمان کە ژینگە کەمان بپارێزین تاکوو ئەم ئەمانەتە گرانبەھایە بگات بە دەستی نەوەکانی داھاتوو

“ڕەحمان سلێمانی”
ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەن باسی لەوە کرد ھەبوونی ژینگەیەکی سەوز و خاوێن و چۆنییەتی پاراستنی بە یەکێک لە سەرەکیترین خاڵەکانی گەشەی فەرھەنگی ھەر گەلێک زانی و لە درێژەی وتارەکەیدا چاندنی نەمامی بەڕوو و پاراستنی وەک ئەرکێکی ئینسانی و مرۆڤ دۆستانە ناوزەد کرد و داوای لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد کە بە ھەوڵی بێ وچان و فەرھەنگسازی زیاتر پەرە بە ڕەوتی ژینگەپارێزی لە ھەموو شوێنێک بدرێت.

لە درێژەی بەرنامەکەدا
“مەھدی نەورۆزی” بەرپرسی کۆمیتەی دارستان و نزار باسی لە لە سووتانی دارستانەکان کرد کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەستی بووە لە کاولکردنی ژینگە و ڕایگەیاند گەرچی ئاوری دارستانەکان لە چاو ڕابردوو زیاتر ھەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بەڵام ئەبێ ئێمە ئەو زامانەی کە ئاورەکان و کارەساتە سرووشتییەکان لە سەر جەستەی ژینگە سازیان کردووە ساڕێژیان بکەینەوە و باشترین ڕێگە بۆ ئەم کارە چاندنی بەڕوو لە شوێنە سووتاوەکان و فەرھەنگسازی لە ناو کۆمەڵگایە تا جیا لە دارستانەکان لە ئاو و ھەوایەکی پاک و خاوێن زیاتربەھرە ببەین

جێی وەبیر ھێنانەوەیە لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا نەمامەبەڕووەکان کە بنەماڵەی بەڕێزی ڕەحمان سلێمانی بە درێژایی دوو بۆ سێ ساڵ پەروەردەیان کردبوون بە دەستی ئامادە بووان کە بیریتی بوون لە ژنان ،مناڵان ،پیاوان و وەرزشوانان و ….
لەو چاڵانە کە پێشتر ئامادە کرابوون چێندران.

ئەنجومەنیپارێزەرانیژینگەی بانه (پاژین)

نوشته شده توسط چهارشنبه ۱۶ آبان ۱۳۹۷ 2,046 بازدید
دسته : اخبار ، جنگل ها و مراتع
http://www.pajinngo.ir/?p=9504