کردنەوەی لقێکی پاژین لە گوندی بەیاندەرە۹۵/۱۲/۱۸
چوار شەممە شەو ڕێکەوتی ۱۸ی ڕەشەمەی ۹۵ی هەتاوی، لەسەر داخوازی خەڵکی گوندی بەیاندەرەی بانە و بە مەبەستی کردنەوەی لقێکی پاژین لەو گوندە، پۆلێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی گوندی بەیاندەرەیان کرد و لە مزگەوتی ئاوایی ڕێوڕەسمی کردنەوەی لقیان بەڕێوە برد.سەرەتا بە نوێنەرایەتی خەڵکی بەیاندەرە کاک “جەمال ڕەزایی” بەخێرهاتنی ئەندامانی پاژینی کرد و ئامانجی کردنەوەی ئەو لقەو و پێویستی بوونی بۆ ئامادە بووان شی کردەوە.پاشان پێش نوێژ و وتار خوێنی بەیاندەر چەن وتەیێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە چەند خاڵی جوان کرد سەبارەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی کە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام باس و جەختی لەسەر کراوە. دوابەدوای ئەوە هەر یەک لە “فواد حەسەنی ساوان” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین و وتەبێژی ئەو ئەنجومەنە و کاک “حامید ئەسراری” مودیر عاملی پاژین لە چەند وتەیێکدا باسیان لەسەر کار و چالاکیەکانی پاژین لە بواری ژینگە و ژینگەپارێزی کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە زۆر قەیران و مەترسی ژینگەیی بەرۆکی ناوچەکە و جیهانی گرتووە کە ئەگەر هەمووان بە یەکەوە هەوڵی چارەسەری نەیەن قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەسارانە زۆر ئەستەمە هەر وەها کاک حامید ئاماژەی بەوە کرد کە لە دەست پێکی نەورۆز و ساڵی نوێ خۆ بپارێزن لە بەکار هێنانی تەقەمەنی و سوتاندنی تەگەر کە هەردوکیان خەسار ئەگەیێنن بە ژینگە و بە مرۆڤیش. لە کۆتاییدا کارتی ژینگەیار بە سەر منداڵانی گوندی بەیاندەر دابەش کرا و چەند قسە و پرسیارێک لە نێوان خەڵکی بەیاندەرە و ئەندامانی پاژین ئاڵوگۆڕ کرا و پرسیارەکانیان لە لایەن ئەندامانی پاژینەوە وڵام درانەوە. شایانانی باسە کە لە نێوانی بەرنامەکەیا دوو ویدۆ و تیزێر لە کار و چالاکیەکانی پاژین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ جەماوەری بەشدار بوو نمایش کرا.