که س نیه بلیت بو وائه که ن
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان..
ئێره بناری ئاربەبایه, ڕێکەوتی ۲۸/۲/۹۴, پشت شەقامی بازنه ی ۲- (که مه ربه ندی ۲).! ئەم بێڵ میکانیکیه به ئەمری کۆمەڵێک هەل په ره ست و زێده ڕۆ خەریکی زێده ڕۆیی له مەرته ع و دارستانی بناری ئاربەبایه و به شێوه یێکی ناشرین و ناجوامێرانه به کۆچکه که ی ئه و داره جوان و خنجیلانانه ی له بن و ڕه گ ده ر ئه هێنا و که سیش نه بوو بڵێ بۆ وا ئه که ن له سروشتی ئه م شاره.!؟!
ئیتر نازانم و سەرم سوڕماوه لەوەی که کێ هەیه که ڕێگری بکات له م کردەوه ناشارستانیانه.!؟!
تکایه! ئەگەر ئه تووانن به دووادا چوونی بۆ بکه ن با ئیتر له وه زیاتر سروشت و جوانی شاره که مان له ناو نه چێت.! چونکا ئه گه ر ئاوا بڕواته پێش, تا چه ند ساڵی داهاتوو ئه و شێوه و دیمه نه جوانه ئاربه به که ساڵه هایه سه مبوله بۆ شاری بانه و چاو و هه ستی هه رر مرۆڤ گه شتیارێک به لای خۆیا ڕا ئه کێشێت گۆڕانکاری به سه رر دێت و له ناو ئه چێت.!!
به سپاسه وه, هاوڕێی بچوکتان: فواد ساوان.