ھەڵمەتی خاوێنکاری بە بۆنەی ڕۆژی نا بۆ نایلۆن(پلاستیک)، لە سەیرانگای پیرمرا بەڕێوەچوو
به ھیمەتی ئەنجومەنی پاژین و شارەوانی بانە و بە بەشداری ئیدارەی ژینگە(محیط زیست) و سەرچاوە سروشتیەکان(منابع طبیعی) و شەبەکەی تەندروستی(بھداشت) و خەڵکی بانە، ھەڵمەتی خاوێنکاری بە بۆنەی ڕۆژی نا بۆ نایلۆن(پلاستیک)، لە سەیرانگای پیرمرا بەڕێوەچوو.
لەم ھەڵمەتەیا ڕادەیێکی بەرچاوە پاشماوەی سەردانیکەرانی ئەو شوێنە کۆکراوە و ڕاگوێزرا بۆ شوێنی شیاو.
ژینگەپارێزان داوایان لە خەڵک کرد لە کاتی سەردان بۆ ئەو شوێنە گشتیانە پاشماوەکانیان لەوێ جێ نەھێڵن و بیخەنە زبڵدانەوە تا سەریانگاکانمان پاک و خاوێن بمێننەوە.