به داخهوه میوانهکهی ئاویهرمان به خهمباریوه به دارستانی بانه سپارد.
بە داخەوە ئەمڕۆ ۱۲ پوشپەڕ لە کاتێک دا کە سمۆرەیەکمان لە لایەن ژینگە پارێزانی سنەوە بۆ هاتبوو هەتا بە ئامێزی دارستان شادی بکەینەوە ، لە کاتێک دا بە شادی و خۆشیەوە بەرەو دارستانی شوێ رێکەوتبوون سەرقاڵی گەڕاندنەوەی گیاندارێک بۆ باوەشی دارستان بووین هەواڵێکی دڵتەزێنی سوتانی ئاویەرمان پێگەیی. دەستی قێزەونی ناحه زانی ژیان و ژینگە دیسانەوە خەمباری کردین و لە کاتێک دا کە دەبوایە بە بزە و پێکەنینەوە میوانەکەی ئاویەرمان بە دارستان بسپاردایە. بە داخەوە بە خەم و حەسرەتەوە ئەو ئەرکەمان جێبەجێ کرد، ئێمە وەک ئەنجوومەنی پاژینی بانە سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەو کارە نامرۆییە تکا لە هەموو لایەک دەکەین با بە هەموومان ژینگە بپارێزین هەتا ژیان بەردەوام بێ.
شایانی باسە کە ئەم سمۆرە لە لایەن خانمەکان سەحەر و سەحرای نمەکی ناردراوەتەوە بۆ بانە هەتا لە جەنگەڵە بەڕوەکان ئازاد بکرێت. ئەنجومەنی پاژین دەستخۆشی لەم خانمە بەڕێزانە دەکات و هیوادارین کردەوەیان ببێتە سەرمەشقێک بۆ ئەو کەسانەی گیانلەبەر لە ناو قەفەسەکانیان رائەگرن.