
چوارشەممە شەو ڕێکەوتی ۲۶ی بەفرانباری ۹۷ی هەتاوی، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین بە مەبەستی باس لەسەر چەند بابەتی پێوەنیدار بە ژینگە سەردانی گوندی نژۆی سەر بە شاری بانەیان کرد.
لەم سەردانەیا سەرەتا مامۆستای ئایینی گوندەکە وێڕای دەست و خۆشی و بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین چەند وتەیێکی بەنرخیان سەبارەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی و پاک و خاوێنی لە ڕوانگەی ئیسلامیەوە پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە ژینگە خزمەتێکی زۆر بە مرۆڤ ئەکات و هەر شتێک کە لەم سروشتەیا بوونی هەیە قازانجێکی تیایەو [ادامه…]