ڕێز و سپاسی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ خەڵکی خێرخوازی بانە بۆ یارمەتی زەویلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان
خەڵکی دڵئاوەڵای ناوچەی بانە
ئەمجارەیش سەلماندتان کە مرۆڤی بەخشندەی ئەم سەردەمەن. ئەمجارەیان هوروژمی بە هاناچوونتان بۆ یارمەتی خەڵکی پارێزگای کرماشان و هەڵمەتی بێدرێغتان، بومەلەرزەیشی شەرمەزار کرد.پاش هەڵمەتی یەکەمی هاوکاریتان، بەمجۆرە بە ئاگاداریتان ئەگەیێنین و دڵنیاتان ئەکەینەوە کە:۱. یارمەتیەکانتان گەییوەتە جێ و دێبەدێ و ماڵبەماڵ بەدەس مناڵ و ژن و پیاوی ناوچە گەیشتوە.
۲. هەندێکی بەرچاو لە یارمەتیەکان لە بانە، جوانڕۆ، رەوانسەر، سەرپێڵ ئەنبار کراون تا لەناو نەچن و لە کاتی پێویست و بە زوویی و بە هاوکاری خودی خەڵکی ناوچە، دابەشبکرێن.
۳. داواتان لێئەکەین ئەگەر یارمەتیەکتان هەیە، با جارێ بە شێوەی (پووڵی نقد) بێ. چون ئەتوانرێ باشتر سەرف بکرێ و کەلوپەلی زۆر پێویستی پێ دابینبکرێ.
۴. بڕیار دراوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، جارێکیتر تیمێک لە ئەنجومەنەکان و بازاڕیانی بانە بەرەو ناوچەی سەرپێڵ و … بکەونەڕێ و لە نزیکەوە و بە هاوکاری خەڵکی ئەوێ، بەراوردی هەل و مەرج و پێداویستیەکان بکرێ.جارێکیتر سپاس بۆ هەموولایەک،بۆ هەموو ئەو چین و توێژانەی خۆبەخشانەو بێبەرانبەر هەوڵیانداو بە هاناوە هاتن. چاوەڕێی ئاگاداریەکانی دواییمان بن. لەلایەن : رێکخراوەی ژنان.رێکخراوەی نابینایان.رێکخراوەی ئاشتی .رێکخراوەی کارناس. رێکخراوەی پاژین.بانە ۱/سەرماوەزی/۱۳۹۶