دەستپێکی چالاکی کەمپەینی یەکیەتی بۆ پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس و بانگهێشتی گشتی لە جەماوەری خەڵک.
بە ناوی وەدیهێنەری گشت بوونەوەر.
ئەندامانی هێژای ڕێکخراوە مەدەنیەکان،هونەرمەندانی خۆشەویست،بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی،وەرزش وانانی قارەمان،شاعیرانی بەڕێز،نووسەرانی هێژا،مامۆستایانی ئازیزی قوتابخانەکان،ڕێزدار،بەرپرسانی شار،کاسبکارانی زەحمەت کێش،قوتابیان،خویندکاران،و مامۆستایانی زانکۆکان،
سڵاو وڕێز
هەروەها کە ئاگادارن،بەداخەوە بەشێک لە ژینگەی بەنرخی زاگرۆس لە ناوچەی ئێمە هەڵکەوتوو لە مەودای کێوی ساوان-شوێ بە بیانووی لێدان و دامەزراندنی کانگەی سورب و روویی خەریکە دەکەوێتە بەر دەست ڕێژی تێک چوون و مەترسی لەناوچوونیان کەوتوەتە سەر..ئەدەب وەها حوکم دەکات کە ئاوڕێک بدەینەوە لە حاڵی شێواوی دایکی زەوی…هاوڕێکانتان لە ڕێکخراوەی پاژینەوە کەمپەینێکیان لە ژێرناوی(یەکگرتوویی بوپاراستنی زاگرۆس)بە درووشمی”دارستانەکانمان زێڕی سەوزن نایان گۆڕینەوە بە سورب و ڕوویی” دامەزراندوە..هەر بۆیە لە ڕێکەوتی ۲۱ هەتا ۲۷ی گەلاوێژ لە پارکی پانزەی خورداد کۆدەبینەوە و پێکەوە دەچینە یارمەتی دایکی زەوی و پێی دەڵێین کە ڕۆڵەکانت بە گیان و دڵ ئەت پارێزن..شادمان دەکەن ئەگەر لەم کۆبوونەوەدا بە بەشداری سەوزتان پشتگری لە هەناسەی دارستانەکانمان بکەن
بەسپاسەوە ڕێکخراوەی پاژین