انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزه رانی ژینگه بانه ( پاژین ) تاسیس 1378

آیا می دانستید : وجود پوشش گیاهی به منزله ذخیره آب در کوهستان و منابع زیرزمینی منطقه بوده و از این طریق طبیعتی با نشاط و زیبا خواهیم داشت.

سڵێمانبەگ ئەبێتەوە بە جێژوانی گوڵی زەرد و سوور…

هاوشاریانی خۆشەویستی شاری بانە ومیرات گرانی سڵێمانبەگ و خەڵکی پێدەشتی ئاربەبا و بانەکۆنی دێرین ئاگادار ئەکەینەوە کە بە پێی ئەرکێک کە لەسەر شانمانە بۆ خزمەت بە ژینگەی نیشتمان و شارەکەمان و  لەسەر باوەڕی سەوزی ژینگەپارێزی و بە هاوکاری شارەوانی بانە، دەستمان داوەتە بووژاندنەوە و نووژەن کردنەوەی گوڵی_زەردو_سووری_سڵێمانبەگی_بانە، تا سیمای شارەکەمان زیاتر بڕازێتەوە و ببێتە هۆی داخستنی ناو و ناوبانگ و ڕاکێشانی خەڵک لە هەموو جێیێکی جیهان بۆ بینینی ئەم گوڵە ناوازەیە کە لە مێژوو و کلتور و ئەدەبی کوردی ڕیشەی داکوتاوە.هەر بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هەموو هاوشاریان و خەڵکی بە فەرهەنگ و ژینگە دۆست و خەمخۆرانی شاری بانەی خۆشەویست و گوندەکانی دەورو بەرو شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران ئەکەین کە بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە، بەشداری کۆڕی زیندووکردنەوەی “گوڵی زەرد و سووری سڵێمانبەگ” بن لەگەڵمان.کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیم:ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی۹۶/۱۲/۱۷کاتژمێر ۳ تا ۵ی دوانێوەڕۆشوێن: بانە_مەزارگەی سڵێمانبەگ بەشداریتان وەفایێکە بۆ شاری بانە و مێژووەکەی.(هەنگاوەکانتان بە گوڵ ئەنەخشێنین..🌷)

 

نوشته شده توسط دوشنبه ۱۴ اسفند ۱۳۹۶ 1,616 بازدید
دسته : نوسراوه ی کوردی
http://www.pajinngo.ir/?p=6834